riklam

ئاڵای كوردستان.. جێت حه‌مرینه‌

kurdistani 11:03 AM - 2014-12-17
ئاڵای كوردستان

ئاڵای كوردستان

پێناسه‌ی ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی كوردستان
"ئاڵای كوردستان پێكهاتووه‌ له‌ سێ ره‌نگ و دروشمێك له‌ ناوه‌ندی".

ره‌نگه‌كان
ئاڵای كوردستان له‌ لاكێشه‌ی ئاسۆیی پێكهاتووه‌، لاكێشه‌ی سه‌ره‌وه‌ ره‌نگی سووره‌، ئه‌وه‌ی ناوه‌ند ره‌نگی سپییه‌، لاكێشه‌ی خواره‌وه‌ ره‌نگی سه‌وزه‌، به‌رینی ئاڵا دوو له‌سه‌ر سێی درێژییه‌كه‌یه‌تی، له‌ ساڵی (2009) دا په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا رۆژی (17)ی كانوونی یه‌كه‌می‌ هه‌موو ساڵێك یادی رۆژی‌ ئاڵای‌ كوردستان له‌ سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكرێته‌وه‌.

دروشمی نه‌ته‌وه‌یی
دروشمی نه‌ته‌وه‌یی ئاڵای كوردستان خۆری زێڕینه‌، ئه‌م خۆره‌ 21 په‌ڕ (تیشك)ی یه‌كسان و هاوشێوه‌ی هه‌یه‌، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی دوو له‌سه‌ر سێیه‌تی قه‌باره‌ی ئاڵا، خۆری زێڕین به‌ په‌ڕه‌كانییه‌وه‌ یه‌ك پێوه‌ره‌و به‌بێ په‌ڕه‌كان نیو پێوه‌ر، ئه‌م په‌ڕانه‌ شێوه‌یان راسته‌و له‌ ده‌ره‌وه‌ خاڵێكی تیژ دروستده‌كه‌ن، خۆره‌كه‌ ده‌بێت رێك له‌‌ چه‌ق (ناوه‌ندی) ئاڵای كورستان جێگیربێت، خۆر به‌ شێوه‌یه‌ك جێگیركراوه‌ كه‌ ستوونی ناوه‌ندی ئاڵا به‌ناو خاڵی تیژی به‌رزترین په‌ڕ (تیشك) تێده‌په‌ڕێت.

چۆنییه‌تی پێكهاته‌ی ره‌نگه‌كان
ره‌نگه‌كانی ئاڵای كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
(سوور، سه‌وز، زه‌رد، سپی)

شێوه‌كانی به‌كارهێنانی ئاڵا
1.    هه‌ڵواسینی به‌ دره‌ختدا، پێویسته‌ خۆره‌كه‌ی له‌ هه‌ردوو رووه‌وه‌ دیار بێت.
2.    به‌رزكردنه‌وه‌ی له‌باری پانی، ره‌نگی سور له‌ سه‌ره‌وه‌و ره‌نگی سه‌وز له‌ خواره‌وه‌.
3.    به‌رزكردنه‌وه‌ی له‌باری درێژی،ر سور له‌ لای چه‌پ و ره‌نگی سه‌وز له‌ لای راست.
4.    له‌ یه‌خه‌دانی وه‌ك رۆزێت له‌ سه‌ر سینگ، له‌ لای چه‌پ له‌سه‌ر دڵ هه‌ڵده‌گیرێت.
5.    دانانی له‌سه‌ر مێز، پێویسته‌ به‌ لای چه‌پدا بشكێته‌وه‌.

رۆژی ئاڵا
له‌ ساڵی 2009 دا په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا كه‌ رۆژی 17ی كانوونی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێك وه‌كو رۆژی ئاڵا دیاریبكرێت و له‌و رۆژه‌دا سه‌رجه‌م ئاڵاكانی سه‌ر داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان بگۆڕدرێن و نوێبكرێنه‌وه‌، هۆكاری دانانی ئه‌م رۆژه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ 17ی كانوونی یه‌كه‌می 1947 ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر داموده‌زگاكانی كۆماری مه‌هاباد هه‌ڵكرا.

 

ئه‌مڕۆش 17-12-2014 له‌ هه‌موو شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان یادی ئه‌و رۆژه‌ پیرۆزه‌ به‌رز راگیراو چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجامدراون و بابه‌تی له‌سه‌ر ئاماده‌كراوه‌.

*رۆژی ئاڵای كوردستان به‌رز راگیرا

*خانه‌قین رۆژی ئاڵای كوردستانی به‌رز راگرت

*له‌ڕۆژی ئاڵای كوردستان دا

*مه‌كته‌بی سیاسی رۆژی ئاڵای كوردستان به‌رز راگرت

*دوكان یادی رۆژی ئاڵای كوردستان ده‌كاته‌وه‌

* به‌وێنه‌.. له‌دهۆك رۆژی ئاڵای كوردستان به‌رز راگیرا

راپه‌ڕین.. له‌رۆژی ئاڵادا خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان

پێنجوێن.. رۆژی ئاڵای كوردستان به‌رز راده‌گیرێت

به‌وێنه‌.. رۆژی ئاڵای كورستان له‌ سلێمانی

له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا رۆژی ئاڵای كوردستان به‌رز راگیرا

پێنجوێن.. رۆژی ئاڵای كوردستان به‌رز راده‌گیرێت

هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان به‌ شانازییه‌وه‌ یادی رۆژی ئاڵا ده‌كه‌نه‌وه‌

به‌وێنه‌.. خوێندكارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌به‌رگی پێشمه‌رگه‌وه‌ رۆژی ئاڵا به‌رز راده‌گرن


PUKmedia ئا/ لانه‌ كاشان

 

8181317122014_4.jpg

16181317122014_34 (2).jpg

22181317122014_34 (1).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket