riklam

پێنجوێن.. رۆژی ئاڵای كوردستان به‌رز راده‌گیرێت

kurdistani 03:28 PM - 2014-12-17
تیایدا چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجامدرا

تیایدا چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجامدرا

ئه‌مڕۆ 17-12-2014 له‌قه‌زای پێنجوێن رۆژی ئاڵای كوردستان به‌رز راگیرا.

به‌بۆنه‌ی رۆژی ئاڵای كوردستانه‌وه‌، ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی پێنجوێن، مه‌راسیمَكی شایسته‌ به‌ئاماده‌بوونی فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌مامۆستایان و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌رانی زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌كانی سنووری قه‌زاكه‌ به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا به‌چه‌ندین گۆرانی و دروشمی جیاواز ئه‌و بۆنه‌پیرۆزه‌ی گه‌لی كوردستان به‌رز راگیرا.

هاوكات، له‌لایه‌كی تره‌وه‌، به‌ئاماده‌بونی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پێنجوێن و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی پێنجوێن و ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستاو میوانان، له‌قوتابخانه‌ی موفتی پێنجوێنی به‌ مه‌به‌ستی به‌رز راگرتنی رۆژی ئاڵای كوردستان، پێشانگایه‌كی هونه‌ری كرایه‌وه‌ و له‌ هه‌مان رۆژیشداو له‌ قوتابخانه‌ی ناوشاخان ئاڵای كوردستان هه‌ڵكرا.

PUKmedia رێبین حه‌سه‌ن-  پێنجوێن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket