riklam

مه‌كته‌بی سیاسی رۆژی ئاڵای كوردستان به‌رز راگرت

kurdistani 12:40 PM - 2014-12-17
ئاڵای كوردستان هه‌ڵكرا

ئاڵای كوردستان هه‌ڵكرا

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 17-12-2014، له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سلێمانی رۆژی ئاڵای كوردستان به‌رز راگیرا.

له‌مه‌راسیمێكدا به‌ئاماده‌بوونی مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێرِیی و عومه‌ر فه‌تاح و حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێرِیی مه‌كته‌بی سیاسی و عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا و په‌روین كاكه‌ حه‌مه‌ و بلێسه‌ جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و هه‌ڤالاَنی به‌شه‌ جیاجیاكانی ناو مه‌كته‌بی سیاسی رۆژی ئالاَی كوردستان به‌رز راگیراو ئاڵای كوردستان هه‌ڵكرا.

جێی باسه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ رۆژی 17-12ی هه‌موو ساڵێك وه‌ك رۆژی ئاڵای كوردستان دیاریكراوه‌و له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم رێز له‌و بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ به‌رزه‌ ده‌گیرێت و ئه‌مڕۆ به‌شێكی زۆر له‌ فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران به‌جل و به‌رگی كوردییه‌وه‌ ده‌وامی ره‌سمیان كردو له‌ خوێندنگاكان به‌ وتنه‌وه‌ی سرودی نیشتمانی ئه‌ی ره‌قیب ئاڵای كوردستان هه‌ڵكرا.

PUKmedia   تایبه‌ت 

891317122014_arw.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket