لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەک نەریتێکی ساڵانەی خۆی
هەڵسەنگاندن بۆ مافی مرۆڤ و ئازادی رۆژنامەوانی لە جیهاندا دەکات، بۆ ئەمساڵیش لە
راپۆرتەکەیاندا زۆر بە وردی تیشکی خستووەتە سەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و دەستکەوتنی زانیاری و کاری رۆژنامەوانی لە عیراق و هەرێمی
کوردستان بۆ ساڵی 2023، بەشێوەیەک ئاماژە بەوەکراوە کە زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر
رۆژنامەنووسان لە هەولێر و بەغدا ئەنجامدراون، لەوبارەیەشەوە سکرتێری لقی سلێمانی
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان دەڵێت: " ئەگەر بۆ مافی رۆژنامەنووسان
بەرواردێک بکەین لەنێوان چەند ساڵێ رابردوو لەگەڵ ئەوکاتەی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام
جەلال سەرۆککۆماری عیراق بوو، بۆمان دەردەکەوێت کە ئازادی رۆژنامەگەری لە عیراق بە
گشتی و لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە پاشەکشەیەکی رووندایە".
لە هەولێر لەلایەن هێزەکانی ناوخۆ و ئاسایشەوە پێشێلکاری ئەنجام دراوە
کاروان ئەنوەر سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای
رۆژنامەنووسانی کوردستان بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"لە راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا، ئەوە خراوەتەڕوو کە لە عیراق 345
پێشێلکاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان کراوە، کە هەردوو پایتەخت (بەغدا و هەولێر) زۆرترین
پێشێلکاری رۆژنامەنووسیان تێیدا کراوە".
"گلەیی و گازندەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە
لە هەولێر هەیەتی تایبەتە بە پێشێلکارییەکان بەرامبەر رۆژنامەنووسان کە لەلایەن
هێزەکانی ناوخۆ و ئاسایشەوە ئەنجامدراون، رێگری لە خۆپیشاندان لە هەولێر بابەتێکی
دیکەیە کە لە راپۆرتەکەدا ئاماژەی پێدراوە"، کاروان ئەنوەر وادەڵێت.
پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان زیادیکردووە
بەراورد بە ساڵانی رابردوو، پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان
زیادی کردووە و ئەمەش زیانی بە ناوبانگی هەرێم گەیاندووە.
سکرتێرەکەی لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی
کوردستان ئاماژەی بەوەشدا: "جیاواز لە ساڵانی رابردوو، لە راپۆرتەکەی
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا ئاماژەی بە توندوتیژییەکان بەرامبەر بەرکارهێنەرانی
سۆشیال میدیا کراوە، هاوکات هاوکاریکردنی کەناڵەکانی راگەیاندنی سەر بە دەسەڵات
لەلایەن خودی دەسەڵاتەوە و پشتگوێخستنی کەناڵەکانی دیکە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەیە
کە بە گرنگییەوە تیشکی خستووەتەسەر دەستنەکەوتنی زانیاری لەلایەن هەندێک کەناڵەوە کە
سەر بە دەسەڵات نین".
"پرسی دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان و چالاکوانانی
بادینان، بەشێکی زۆری راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای داگیرکردووە و بووەتە نەنگی بەڕووی هەرێمی کوردستانەوە، هاوکات سەرنج خراوەتەسەر درێژکردنەوەی ماوەی زیندانی زیندانیانی
بادینان بە نایاسایی و راگرتنیان بۆ ماوەیەکی زۆر پێش دادگایی کردنیان، کە بێگومان
ئەم کردەوانەی لە راپۆرتەکەدا ئاماژەی پێدراوە، سنووردارکردنی ئازادی
رۆژنامەنووسانە و دەکرا بەو شێوەیە نەبوونایە"، کاروان ئەنوەر وادەڵێت.
دەشڵێت: "ئەگەر بۆ مافی مرۆڤ و پێشێلکاری رۆژنامەنووسان بەرواردێک بکەین لەنێوان چەند ساڵێ رابردوو لەگەڵ ئەوکاتەی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام
جەلال سەرۆککۆماری عیراق بوو، بۆمان دەردەکەوێت کە پێشتر لەڕووی نێودەوڵەتییەوە عیراق
و هەرێمی کوردستان وەک مێرگێکی سەوز لە ناوچەکە دەرکەوتبوو و رەنگی دابووەوە،
بەڵام راپۆرتەکان لە ئێستادا پێمان دەڵێن کە ساڵانە لە هەرێمی کوردستان ئازادی
رۆژنامەنووسی و مافی مرۆڤ لە پاشەکشەدایە و ئەمەش کاریگەری خراپی خستووەتە سەر
ناوبانگی هەرێمی کوردستان".
دەسەڵاتدارانی هەرێم گوێ بە یاساکان نادەن
رای گشتی لە ناوخۆ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی نیگەرانییان
لەبارەی رەوشی رۆژنامەنووسان لە هەرێم دەربڕیوە، چونکە دەسەڵاتدارانی هەرێم رێز لە
یاساکان ناگرن و دەیانەوێت میدیاکان بە ویستی ئەوان کار بکەن.
ئەیھان سەعید نوێنەری زیندانیانی بادینان بە وێبسایتی
رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "پێشێلکردنی ١٣ ماددەی جارنامەی گەردونی مافی
مرۆڤ کە بەرامبەر رۆژنامەنووس و چالاکوان شێروان شێروانی کراوە پێمان دەڵێت دەسەڵاتدارانی هەرێم گوێ بە یاسا
نێودەوڵەتییەکان نادەن و دەیانەوێت میدیاکان بە ئارەزوی ئەو ان کاربکەن".
"پێمانوایە دوای نیگەرانی رای گشتی نێوخۆ و کۆمەڵگای
نێودەوڵەتی پێویستە ئەم ئەقڵیەتە پۆلیسیەی لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستاندا هەیە، گۆڕانکاری
بەسەدابێت و ئەو بارە نالەبارە کە سومعەی ھەرێمی ناشیرین کردووە راستبکرێتەوە، نەک
ئازادی بکەنە منەت و بە رۆژنامەنووسانی بفرۆشنەوە"، نوێنەری زیندانیانی
بادینان وادەڵێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دۆخی رۆ ژنامەنووسان لە هەرێم خراپتر بووە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا
سەبارەت بە رەوشی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێم دەڵێت: "بارودۆخی
رۆژنامەنووسان لە ساڵی 2023 جراپتر بووە".
جارێكی دیكه پرسی ئازادی رۆژنامەگەری و مافی مرۆڤ لهههرێمی
كوردستان به نهرێنی لهناو راپۆرتی ساڵانهی وهزارهتی دهرهوهی ئهمریكا باس
دهكرێت و ئاماژە بەوەدەکرێت کە له ههرێمی کوردستان ئازادی رۆژنامەگەری له پاشهكشهدایهو
لهساڵی رابردوو خراپتربووه.
وهزارهتی
دهرهوهی ئهمریكا له 22/4/2024 كه هاوكاتی رۆژی رۆژنامهگهریی كوردی بوو،
راپۆرتی ساڵانهی بڵاوكردهوه و تێیدا دهڵێت:"بههۆی زیادبوونی
سنوورداركردنی ئازادییه بنهڕەتییهكان و ژینگهی مهدهنی لهلایهن حكومهتی
فیدراڵی و ههرێمی كوردستانهوه، لهساڵی 2023دا دۆخی مافی رۆژنامهنوسان خراپتر
بووه"، و " تا كۆتایی مانگی ئایار 345 حاڵهتی مامهڵهی خراپ لهگهڵ
ڕۆژنامهنووسان له سهرتاسهری وڵات تۆماركردووه و زۆرینهی حاڵهتهكانیش له
بهغدا و ههولێر بوون".
ئهمساڵیش پرسی دهستگیركراوانی بادینان لهلایهن حكومهتی ههرێمهوه
له راپۆرتی وهزارهتی دهرهوهی ئهمریكادا باسكراوهتهوهو دهڵێت:"تا
مانگی ئازاری ساڵی رابردوو، شێروان شێروانی و گوهدار زێباری – کە دوو له دهستبهسهركراوانی بادینانن
تائێستاش لهزیندان ماونهتهوه، كه بڕیار بوو شێروانی و زێباری له ماوهی ئهمساڵدا
ئازاد بكرێن، بهڵام ماوهی زیندانیكردنیان درێژكراوەتەوە، دوای ئهوهی ڕاستهوخۆ
پێش وادهی دیاریكراوی ئازادكردنیان، تۆمهتی زیاتریان خراوهته پاڵ، هاوكات له
مانگی تهمموزدا، هێزه ئهمنییهكانی ئاسایشی حكومهتی ههرێمی كوردستان له دهۆك
ڕۆژنامهنووس ئومێد بهرۆشكییان دهستگیركرد، دوای ئهوهی بهرۆشكی كۆنگرهیهكی
ڕۆژنامهوانی ئهنجامدا بۆ ڕەخنهگرتن لهو سزا درێژكراوهی كه بهسهر
شێروانی دا دهرچووه، لهكاتێكدا ناڕەزایهتی دهردهبڕی بهرامبهر بهو بڕیاره".
کونسوڵخانەی ئەمریکا: رۆژنامەنووسان بێ ترس کار بکەن
کونسوڵخانەی ئەمریکا هۆشداری دەدات کە دەبێت
رۆژنامەنووسان بێ ترس کار بکەن و رێگری بکرێت لە جیاكاری
لەسەر بنەمای ئینتیمای سیاسی و هەراسانكردن و دەستگیكردنی هەڕەمەكیانە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا كونسوڵخانەی
ئەمریكا لە هەولیر پەیامێكی بەبۆنەی یادی رۆژنامەگەری کوردی بڵاوکردەوە و ئاماژە
بەوەدەکات: "رۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی بەرزڕادەگرین و پێویستە هەمووان
بەردەوامبین لە پشتیوانیكردنی ڕاگەیاندنێكی ئازاد كە لایەنێكی بنەڕەتیی حوكمڕانیە
دیموكراتیەكانی جیهانە".
"پێویستە رۆژنامەوانان بتوانن كاری خۆیان بەبێ ترس بكەن و
رێگری بکرێت لە جیاكاری لەسەر بنەمای ئینتیمای سیاسی و هەراسانكردن و دەستگیكردنی
هەڕەمەكیانە"، كونسوڵخانەی ئەمریكا لە پەیەیامەكەیدا وادەڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری کشتوکاڵ: وەک پارێزگاکانی دیکەی عیراق گەنمی جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت
11:14 PM - 2024-05-05 -
قوباد تاڵەبانی بەشداری پرسەی هاوسەری د.فوئاد حسێن دەکات
10:42 PM - 2024-05-05 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی شێخی ئیمارات دەکات
01:36 PM - 2024-05-05 -
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
09:06 PM - 2024-05-04
ئەمانەش ببینە
کوردستان 01:42 PM - 2024-05-05 سهرباری رێگرییهكانی حكومهتی ههرێم 102 خێزانی ئاواره گهڕانهوه شهنگال
ئهندامێكی لیژنهی دارایی: تهوتین دواكهوتنی مووچه چارهسهر دهكات
11:47 AM - 2024-05-05
٧٢ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2024-05-05
وەفدێکی یەکێتی گرێبەستی کشتوکاڵی و وەبەرهێنان لە دوبەی ئیمزا دەکات
07:34 PM - 2024-05-04
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
05:24 PM - 2024-05-04
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی بەشداری پرسەی هاوسەری د.فوئاد حسێن دەکات
کوردستان 10:42 PM - 2024-05-05 -
وەفدێکی یەکێتی بەشداری لە جەژنی قیامەی مەسیحیەکان دەکات
ی ن ک 08:56 PM - 2024-05-05 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لەهەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 07:56 PM - 2024-05-05 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی خەسرەوی حەمەی محە
پرسەنامە 06:08 PM - 2024-05-05 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی عەبدولستار محەمەد
پرسەنامە 04:39 PM - 2024-05-05 -
سهرباری رێگرییهكانی حكومهتی ههرێم 102 خێزانی ئاواره گهڕانهوه شهنگال
کوردستان 01:42 PM - 2024-05-05 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی شێخی ئیمارات دەکات
ی ن ک 01:36 PM - 2024-05-05 -
ئهندامێكی لیژنهی دارایی: تهوتین دواكهوتنی مووچه چارهسهر دهكات
کوردستان 11:47 AM - 2024-05-05