riklam

به‌وێنه‌.. خوێندكارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌به‌رگی پێشمه‌رگه‌وه‌ رۆژی ئاڵا به‌رز راده‌گرن

kurdistani 06:59 PM - 2014-12-17
یادی رۆژی ئاڵای كوردستان

یادی رۆژی ئاڵای كوردستان

نوێنه‌رایه‌تی گشتی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان  كۆلێجی ته‌كنیكی كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ هاوكاری راگرایه‌تی كۆلێج له‌ هه‌مبه‌ر رێزگرتن له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و رۆژی ئاڵا به‌جل و به‌رگی پێشمه‌رگه‌ و كوردیه‌وه‌ چوونه‌ نێو هوڵه‌كانی خوێندنه‌وه‌.

پۆڵا یوسف سه‌رپه‌رشیاری چالاكیه‌كه‌ له‌ لێدوانێكدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: نوێنه‌رایه‌تی گشتی خوێندكاران به‌هاوكاری راگرایه‌تی كۆلێج پێمان باش بوو بۆ رێزگرتن له‌ براپێشمه‌رگه‌كانمان به‌جلی ئه‌وانه‌وه‌ ده‌وام بكه‌ین و به‌ شانازییه‌وه‌ بڵین ئێمه‌ش پێشمه‌رگه‌ین .

وتیشی: وێرای ده‌وام كرنمان به‌شداریمان كرد له‌ سێیه‌مین فێستیڤاڵی چوارچرادا كه‌ له‌ هۆڵی بونه‌كان رێكخرابوو و به‌ نمایشێكی رۆشتن به‌ناو ئاپۆڕای ئاماده‌بوانداپه‌یامی رێز گرتنمان له‌ ئاڵای پیرۆزی كوردستان راگه‌یاندو هاوكات جل و به‌رگی پێشمه‌رگه‌مان به‌ شانازییه‌وه‌ نمایش كرد.

PUKmedia فۆتۆ: فه‌رحان حه‌مه‌خان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket