riklam

له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا رۆژی ئاڵای كوردستان به‌رز راگیرا

kurdistani 02:12 PM - 2014-12-17
ئاڵا سیمبوڵی هه‌‌ر نه‌‌ته‌‌وه‌‌یه‌‌كه‌‌

ئاڵا سیمبوڵی هه‌‌ر نه‌‌ته‌‌وه‌‌یه‌‌كه‌‌

د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند: زۆربوون ئه‌وانه‌ی هه‌وڵیاندا ئاڵاكه‌مان له‌ناو ببه‌ن و نه‌شه‌كێته‌وه‌، به‌ڵام ئێستا ئه‌م ئاڵا پیرۆزه‌ كه‌ ره‌مزی ئیراده‌ی میللـه‌ته‌كه‌مانه‌ ده‌شه‌كێته‌وه‌و چیدی هه‌ڵگرانی ئاڵای ڕه‌ش و تاریكی ناتوانن كوردستانه‌كه‌مان تاریك و ڕه‌ش بكه‌ن.

ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی د.یوسف گۆران له‌میانی مه‌راسیمی رۆژی هه‌ڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان هات، كه‌ هاوشانی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی (17/12/2014) له‌دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و مه‌راسیمه‌دا كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی (د. یوسف گۆران) وه‌زیری خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی و راوێژكارو به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چوو، له‌سه‌ره‌تادا د.یوسف گۆران ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌ڵكرد.

دواتریش له‌ وته‌یه‌كیدا وه‌زیری خوێندنی باڵا توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند: ئاڵا سیمبوڵی هه‌‌ر نه‌‌ته‌‌وه‌‌یه‌‌كه‌‌ روخساری پێكهاته‌‌و چین و توێژه‌‌كانی ناو كۆمه‌‌ڵگه‌‌كه‌‌یه‌‌تی و له‌هه‌مانكاتدا سیمای ناسینه‌‌وه‌‌ی نه‌‌ته‌‌وه‌‌كه‌‌یه‌‌تی له‌‌نێونه‌‌ته‌‌وه‌‌كانی تری جیهان.


 رۆژی ئاڵا، له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌ك نیشانه‌ و ڕه‌مزی خاوه‌ندارێتی خاك و نه‌ته‌وه‌و ناسینه‌وه‌ی شوناس و هێمای به‌رخودان و گیان فیدای نیشتیمان و گه‌له‌، بۆیه‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بۆ به‌كرده‌كردنی ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ له‌رۆژی (17/12)ی هه‌موو ساڵێك به‌ شێوازی جۆراوجۆر ئه‌و رۆژه‌ به‌رز و پیرۆز راده‌گرن.

هه‌ر له‌وته‌كه‌یدا د. یوسف گۆران راشیگه‌یاند: كورد وه‌‌ك هه‌‌ر نه‌‌ته‌‌وه‌‌یه‌‌كی تری جیهان ئاڵای له‌لا پیرۆز بووه‌‌و به‌‌پیرۆزیش رایگرتووه‌‌و ره‌‌نگه‌‌كانی ئاڵاكه‌‌ش له‌‌جوانی سروشت و ئاشتی و خۆری ئاوات و هیوای دوا رۆژی نه‌‌ته‌‌وه‌‌ی كورد پێكهاتووه‌‌، ئێستاش كه‌ به‌‌شێك له‌‌كوردستان بۆته‌‌ كیانێك له‌‌ژێر سێبه‌‌ری ئه‌‌م ئاڵایه‌‌دا به‌‌ڕێوه‌‌ده‌‌چێت.

له‌كۆتایی وتاره‌كه‌یدا وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی رۆژی (دایك) كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ رۆژی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌رجه‌م دایكان پیرۆز كردو هیوای ژیانێكی شایسته‌ی بۆ هه‌موو دایكان خواست.


PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket