riklam

رۆژی ئاڵای كوردستان به‌رز راگیرا

kurdistani 09:09 AM - 2014-12-17
له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئه‌و یاده‌ به‌رز راگیرا

له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئه‌و یاده‌ به‌رز راگیرا

ئه‌مڕۆ 17-12-2014، رۆژی ئاڵای پیرۆزی كوردستان له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌رز راگیرا.


به‌و بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌شه‌وه‌ به‌شێك له‌ فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران به‌ جلوبه‌رگی كوردیه‌وه‌ ده‌وامیان كردو ئه‌و یاده‌یان به‌رز راگرت.


هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ له‌ ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌گه‌ڵ وتنه‌وه‌ی سرودی نیشتمانی ئه‌ی ره‌قیب، ئاڵای كوردستان به‌رز كرایه‌وه‌.


جێی باسه‌ پێشتر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌، رۆژی 17-12ی هه‌موو ساڵێك وه‌ك رۆژی ئاڵای پیرۆزی كوردستان دیاریكراوه‌و له‌م رۆژه‌دا له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان رێز له‌و یاده‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ ده‌گیرێت.


PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket