riklam

خانه‌قین رۆژی ئاڵای كوردستانی به‌رز راگرت

kurdistani 11:34 AM - 2014-12-17
چه‌ندین چالاكی جۆراو جۆر به‌ڕێوه‌چوون

چه‌ندین چالاكی جۆراو جۆر به‌ڕێوه‌چوون

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 17-12-2014 رۆژی ئاڵای كوردستان له‌ شاری خانه‌قین به‌رز راگیراو به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ چه‌ندین چالاكی جۆراو جۆر به‌ڕێوه‌چوون.

به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌ قائیمقامی خانه‌قین و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی خانه‌قین له‌  خوێندنگای پێشڕه‌وی بنه‌ڕه‌تی كچان مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به‌ رۆژی ئاڵای كوردستان رێكخراو چه‌ن چالاكیه‌ك به‌ڕێوه‌چوون و له‌ دوو وتاری جیادا هه‌ریه‌ك له‌ قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی خانه‌قین پیرۆزبایی ئه‌م رۆژه‌یان له‌ خه‌ڵكی كوردستان و خانه‌قین كردو ئاماژه‌یان به‌گرنگی ئه‌م رۆژه‌ كرد به‌تایبه‌ت بۆ شاری خانه‌قین كه‌ وه‌ك ناوچه‌یه‌كی دابڕێندارو له‌هه‌رێم چه‌ندین ساڵ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمی روخاوی به‌عسدا بووه‌ به‌ڵام ئێستا به‌ ئازادی ئاڵای پیرۆزی كوردستانی تێدا هه‌ڵده‌كرێت.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ له‌ باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی 8ی خانه‌قینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌ ئاماده‌بوونی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندو هه‌ڤاڵانی تری مه‌ڵبه‌ند مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به‌ رۆژی ئاڵای كوردستان رێكخرا.

PUKmedia سامان نه‌جم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket