riklam

دوكان یادی رۆژی ئاڵای كوردستان ده‌كاته‌وه‌

kurdistani 01:17 PM - 2014-12-17
چه‌ندین چالاكی جۆراو جۆر به‌ڕێوه‌چوون

چه‌ندین چالاكی جۆراو جۆر به‌ڕێوه‌چوون

له‌ قه‌زای دوكان به‌ بۆنه‌ی رۆژی ئاڵای كوردستانه‌وه‌ له‌ قوتابخانه‌و فه‌رمانگه‌كان چه‌ندین چالاكی جۆراو جۆر به‌ڕێوه‌چوون.

سه‌ردار حه‌مه‌ ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی دوكان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند:  ئه‌مڕۆ له‌ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌و خوێندنگاكانی سنوره‌كه‌ به‌ بۆنه‌ی رۆژی به‌رز راگرتنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان چالاكی جۆراو جۆر ئه‌نجام دران كه‌ جێگه‌ی ده‌ست خۆشیه‌ له‌ خوێندكاران و مامۆستایان، چونكه‌ هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌ست به‌و رۆژه‌ ده‌كه‌ن و كارو چالاكیان ئه‌نجامداوه‌.

هه‌رله‌و باره‌یه‌وه‌ پشتیوان ئه‌حمه‌د حاته‌م سه‌رۆكی شاره‌وانی دوكان راگه‌یاند كه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی دوكانه‌وه‌ به‌ ناو بازاڕی قه‌زاكه‌ به‌ جل و به‌رگی كوردی و ئاڵای كوردستانه‌وه‌ تا سه‌ر گڵكۆی شه‌هیدانی ئه‌نفالی دۆڵی جافایه‌تی دوكان و ده‌وروبه‌ری له‌ به‌ر به‌رز راگرتنی رۆژی ئاڵای كوردستان رێپێوانێكمان ئه‌نجامدا.

 شنیار محمود خوێندكاری پۆلی شه‌شه‌می زانستی له‌ ئاماده‌ی ساری له‌ دوكان به‌ وتی: بۆ ئێمه‌ی خوێندكاران ئه‌و رۆژه‌ زۆر گرنكه‌، چونكه‌ به‌ هه‌زار شه‌هید له‌ پێناو ئه‌و ئاڵایه‌دا گیانی خۆیان بۆ له‌پێناو نه‌وه‌ی نۆێ كردۆته‌ قوربانی، بۆیه‌ ئێمه‌ش به‌ قه‌ڵه‌م و به‌ جه‌سته‌ فیدای نیشتیمانین.

سه‌رجه‌م چین توێژه‌كانی قه‌زای دوكان و ده‌وروبه‌ری سڵاو رێزیان بۆ پیشمه‌رگه‌ ده‌نارد كه‌ ئێستا له‌ سه‌نگه‌ی به‌رگری سنگیان كردۆته‌ قه‌ڵغان بۆ پاراستنی خاكی كوردستان و ئاڵاكه‌ی، سه‌ری رێزو نه‌وازشیان بۆ شه‌هیدان داده‌نه‌وان و رایان ده‌گه‌یاند خۆشحاڵن به‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی 17-12ی هه‌موو ساڵێكی بۆ رۆژی به‌رز راگرتنی ئاڵای كوردستان دیاریكردوه‌و ئه‌و ئاڵایه‌ی كه‌ له‌ كۆماری مهابات هه‌ڵكراوه‌، بۆیه‌ ئه‌مه‌ ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ كه‌ كوردستان یه‌ك پارچه‌یه‌و سنوره‌كان ده‌ستكردن.

PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د- دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket