riklam

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت

کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە سەردانی خانەوادەی خەسرۆ ئەمیر ئاغای گەردی PUKMEDIA

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە سەردانی خانەوادەی خەسرۆ ئەمیر ئاغای گەردی

یەکێتی

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥/٤/٢٠٢٤ لە گوندی گردەچار شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی خانەوادەی خەسرۆ ئەمیر ئاغای گەردی کرد، کە لە رووداوێکی تەمومژاوی لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە کوژرا.

لەمیانی سەردانەکەیدا شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەرەخۆشی خۆی گەیاندە کەسوکاری کۆچکردوو و رایگەیاند پاڵپشتی و پشتیوانی لە داوای رەوای خانەوادەی کۆچکردوو دەکەین کە پێویستە بەزووترین کات لیژنەیەکی هاوبەشی لێکۆڵینەوە پێکبهێنرێت بۆ دەرخستنی راستییەکان.

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ وتیشی: "سەرەڕای تێبینی جدیمان لەسەر رووداوەکە دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە سەرجەم هێزە ئەمنییەکان یاساییانە مامەڵە بکەن و لە چوارچێوەی بڕیاری دادگا هەنگاو بنێن، ناکرێت و قبوڵ کراو نییە کەسێک بەبێ گەیشتنی ئاگادارکردنەوەی دادگا بچنە سەر رێگای و لە رووداوێکی تەمومژاوی بیکوژن".

لای خۆیانەوە کەسوکاری خەسرۆ ئەمیر ئاغای گەردی سوپاسی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵیان کردو رایانگەیاند: "ئەوان سوورن لەسەر داواکارییەکەی خۆیان و داوا دەکەن بەزووترین کات لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکبهێنرێت و هەموو تۆمەتەکانی ئاراستەی خەسرۆ کراوە رەت دەکەنەوە".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket