riklam

هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان به‌ شانازییه‌وه‌ یادی رۆژی ئاڵا ده‌كه‌نه‌وه‌

kurdistani 06:28 PM - 2014-12-17
له‌پێناوی ئه‌و ئاڵایه‌دا رووبارێك خوێنمان داوه‌

له‌پێناوی ئه‌و ئاڵایه‌دا رووبارێك خوێنمان داوه‌

به‌ ئاماده‌بوونی قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌ڕێوبه‌ری په‌روه‌رده‌و هه‌ریه‌ك له‌ حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید ئه‌ندامی سه‌ركردرایه‌تی و ئه‌حمه‌د قه‌ده‌فه‌ری جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی 9 ی شاره‌زوور و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ به‌رێوبه‌رانی یه‌كه‌ ئیداریه‌كان سێیه‌مین ڤێستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی چوارچرا له‌هۆڵی بۆنه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رز راگیرا

له‌ ده‌ست پێكی  سێیه‌مین فێستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی چوار چرادا هه‌موان چه‌ند ساتێك به‌ بێ ده‌نگی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان راوه‌ستان و پاشان ئاڵای پیرۆزی كوردستان له‌ لایه‌ن یه‌كه‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵاوه‌ هه‌ڵكراو دواتر چه‌ندین پارچه‌ گۆرانی نه‌ته‌وه‌یی و كورته‌ فلیم و شانۆ پێشكه‌ش كران.

حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشیتمانیی كوردستان كه‌ به‌شداری ڤستیڤاڵه‌كه‌ی كردبوو له‌ لێدوانێكدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ ئان و ساتێكدا یادی به‌رز راگرتنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌ هه‌موومان له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌ی مێژوویی داین له‌ پاراستنی كوردستاندا و رووبارێك خوێنی نوێمان به‌خشیوه‌ته‌ كوردستان، ئه‌مڕۆش گرنگه‌ له‌ خزمه‌ت خه‌باته‌ پیرۆزه‌كه‌ی پێشه‌واوه‌ و له‌گه‌لًَ راكێشانی رای گشتی جیهانیدا بۆ خه‌باتی به‌رده‌وامی گه‌لی كوردبه‌نه‌وه‌كانمان بڵێین ئێمه‌ش درێژه‌ پێده‌ری رێبازه‌كه‌ی پێشه‌واین.

محه‌مه‌د عوسمان یه‌كێك له‌سه‌ر په‌رشتیارانی  فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌ لیدوانێكدا به‌ PUKmedia ی  راگه‌یاند: وه‌ك ژماره‌یه‌ك له‌ كوڕان و كچانی هه‌ڵه‌بجه‌  هه‌ستاون به‌ به‌شداری كردن له‌ سێیه‌مین فێستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی چوارچرادا هه‌موومان هیوا ده‌خوازین ئاڵای پیرۆزی كوردستان له‌ناو ئاڵای سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تانی تردا بشه‌كێته‌وه‌. 

لای خۆشییه‌وه‌ ئاری عه‌بدله‌تیف سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی چوارچرا له‌ لێدوانێكدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: وێرای سه‌رنه‌وی كردن بۆ شه‌هیدانمان له‌شه‌ڕی دژ به‌تیرۆردا ئه‌مساڵ هه‌وڵماندا به‌ جوانترین شێوه‌ گوزارشت له‌ رۆژی ئاڵا بكه‌ین و به‌چه‌ندین گۆرانی كورته‌فیلم و بابه‌تی نوێ به‌ نه‌وه‌كانمان بڵێین ئاڵای كوردستان بپارێزن

جێ باسه‌ له‌ 11-11-1999 په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌م ئاڵایه‌ی وه‌ك ئاڵای كوردستان په‌سه‌ندكردوه‌ و به‌ پێی بڕیاری ژماره‌ (48) و له‌ به‌رواری 17-12-2009 دا په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌م رۆژه‌ی وه‌ك رۆژی ئاڵا ناساندوه‌.


PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان-هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket