riklam

راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی و یه‌كێتی و پارتی

ی.ن.ک‌‌ 03:27 PM - 2020-12-06
.

.

له‌ ده‌باشان كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌نجامدراو به‌پێی راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولاو دۆخی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌ كرا، كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی نێوان یه‌كێتی و پارتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ گرنگ و پێویست زانرا له‌ پێناو یه‌كهه‌ڵوێستی و داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له‌ عیراقی فیدراڵ، به‌تایبه‌ت بابه‌تی مووچه‌و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ست به‌ دانوستان سه‌باره‌ت به‌ یاسای كورتهێنانی بودجه‌و وه‌رگرتنی قه‌رز بۆ دابینكردنی مووچه‌ی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ بارودۆخێكی سه‌ختی ژیاندان، هه‌روه‌ها خۆئاماده‌كردن بۆ پرسی یاسای بودجه‌ی گشتی 2021 .

له‌به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ بڕگه‌یه‌كی دیكه‌دا هه‌ردوولا كۆكبووین له‌سه‌ر زه‌مینه‌سازی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی كه‌وا بڕیاره‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامبدرێت.

له‌ كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌ هاوبه‌شه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌دراوه‌، كۆبوونه‌وه‌ تاوتوێی بواره‌كانی ئیداری، مالی و په‌یوه‌ندییه‌كانی كردوو گفتوگۆی پێویست ئه‌نجامدرا بۆ ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌سازی بكرێت بۆ كۆبوونه‌وه‌و دروستكردنی یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان .

PUKmedia

 

7484.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket