riklam

نرخی نەوت زیاتر دابەزی

جیهان 09:45 AM - 2026-06-23
دابەزینی نرخی نەوت میدیاکان

دابەزینی نرخی نەوت

ئەمڕۆ 23ی6ی2026، نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهاندا نزمبوونەوەى زیاتری بەخۆیەوە بینی، بەشێوەیەک  نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 76.83 دۆلار و بەرمیلێک نەوتی خاوى تەکساس بە 72.95 دۆلار مامەڵەیان پێوە دەکرێت، هۆکارەکەشی بۆ رێککەوتنی ئاشتی و هەناردەی زیاتری نەوت لەلایەن عیراق و کوەیت و ئیمارات دەگەڕێتەوە.

بەپێی ماڵپەڕی (Oil Price) نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەرێژەی 1.37% دابەزی و یەک بەرمیل نەوت بە 76 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش یەک دۆلار و حەوت سەنت دابەزی.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساس، بەرێژەی 1.23% دابەزی و یەک بەرمیل نەوت بە 72 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت، بۆ رێککەوتنی ئاشتی نێوان ئەمریکا و ئێران دەگەڕێتەوە، کە گەروی هورمز کراوە دەبێت و ئێرانیش گەمارۆی سەر فرۆشتنی نەوتی لەسەر هەڵگیراوە کە تاوەکو ئێستا  ئەو وڵاتە زیاتر لە 25 ملیۆن بەرمیل نەوتی  بە هێڵی گەمارۆی ئەمریکادا هەناردە کردووە ، ئەمە جگە لەوەی عیراق لە پلانیدایە رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 4.3 ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بەرز بکاتەوە، هاوکات ئیمارات و کوەیتیش هەفتەی رابردوو، نەوتی زیاتریان هەناردە کردووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket