riklam

پێشنیار دەکرێت نەخۆشخانەی روقیە لە هەڵەبجە دروست بکرێت

کوردستان 12:24 PM - 2026-06-23
وەفدەکەی کەربەلا لە هەڵەبجە تایبەت

وەفدەکەی کەربەلا لە هەڵەبجە

وەفدێکی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کەربەلا سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان کرد و رایانگەیاند: کە پێشنیار دەکەن بۆ حکومەتی عیراق نەخۆشخانەیەک لە شارەکە دروست بکات، هەروەها  ویستی خۆیان بۆ هەماهەنگی نێوان هەردوو پارێزگاکە دووپات کردەوە.

ئەمڕۆ 23ی6ی2026،وەفدێکی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کەربەلا بە سەرۆکایەتی حسێن شەمەری، سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان کرد و چاویان کەوت بە نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە و خەڵاتی رێزلێنانیان پێبەخشی، لە پای ئەرک و ماندووبونیان لە دۆزینەوەی تەرمی روقیەی 11 ساڵان کە کەوتە ئاوی زەڵمەوە.

هەر لەو دیدارە، ویستی خۆیان بۆ هەماهەنگی زیاتر و کاری هاوبەشی نێوان هەر دوو پارێزگاکە نیشاندا، راشیگەیاند: پێشنیار دەکەین بۆ حکومەتی عیراق لەسەر بودجەی حکومەتی خۆجێی کەربەلا و رێکخراوە خێرخوازییەکانی پارێزگاکە، نەخۆشخانەیەک بەناوی روقیە لە هەڵەبجە دروست بکڕێت.

ئاشکراشیان کرد: دوای ڕێورەسمەکانی عاشورا، پارێزگاری کەربەلا سەردانی هەڵەبجە دەکات و دەیانەوێت چەند لێکتێگەیشتنێک لە نێوان هەردوو لا ئیمزا بکەن.

 لە بەرامبەریشدا، پارێزگاری هەڵەبجە، ئامادەیی بۆ هەماهەنگی زیاتر نیشاندا.

 هەر لە درێژەی سەردانەکەیان، وەفدەکەی رۆژنامەنوسانی کەربەلا سەردانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجەیان کرد، سەرجەم بەشەکانی مۆنۆمێنتەکەیان بەسەر کردەوە، دواتریش بڕیارە سەردانی سەرچاوەی زەڵم بکەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket