لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23
PUKMEDIA
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان
لقی سلێمانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان رونكردنەوەیەك لەسەر میكانیزمی داكۆكیكردن لەمافی میدیاكاران بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیەنێت: كە ئەوان تەنها لەچوارچێوەی یاساو ڕێساكاندا كار دەكەن و دەبێت سەرەتا رۆژنامەنووسەكە بەناوی ئاشكرای خۆیەوە لەنزیكترین بنكەی پۆلیس سكاڵا تۆمار بكات، پاشان تا بڕیاری كۆتایی دادگا، بەڕێوەبردن و هەموو وردەكاری و تێچووی كەیسەكە سەندیكا دەیدات و دەیبات بەڕێوە، هاوكات ڕەخنەی توندیش لەو لایەن و سەنتەرانە دەگرێت كە "بەناوی میدیاوە نان و پیاز بە مافی ڕۆژنامەنووسانەوە دەخۆن".
دەقی رونكردنەوەكە:
رونكردنەوەیەك لە لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانەوە
كاری پیشەیی و سەندیكایی لەچوارچێوەی یاساو رێساكاندا رێكخراوە، ئەركی سەندیكای رۆژنامەنووسانە لەم هەرێمەدا چاودێریی جێبەجێكردنی ئەم یاسایانە بكات، ئیشوكارەكانی وا رێكخراوە كە سەرجەم یاساكان شەرعیەتی پەرلەمانییان هەیەو نوێنەرانی میللەت لە پەرلەماندا دەنگیان پێداون، وەك شوێن و سەنتەرەكانی تر نییە تەنها بۆ بژێوی ژیانی چەند كەسانێك بەناوی میدیاوە قسە لەسەر پەروەردەو تەندروستی وكیمیاو فیزیاو سنورو چەك و تفاقیش بكەن.
میكانیزمی كاری سەندیكایی بۆ ماوەی چارەكە سەدەیەكە لەژێر چەتری یاسای سەندیكاو پەیڕەوی ناوخۆی سەندیكاو دواتر یاسای رۆژنامەوانی لە ساڵی 2007 ەوە كاردەكات، ناشكرێت وەك سەندیكا هەر رۆژەو لەسەر پەتێك یاری بكەین بە بەیاننامەو بەلاغی سەربازی كە هەر قسەی روتەو قسەش ناچێتە گیرفانەوە پاشان ئەو نانە نانی حەرامە..
چارەسەركردنی كێشەكان، بەڵێ سەرجەم كێشەكان لە رێگەی تۆماركردنی سكاڵاوە لە بنكەكانی پۆلیس بەرانبەر بە هەر پلەو پۆستێك دەجوڵێنرێن، ئەوسا دەچنە بەردەم هەردوو دادگای تایبەت بە رۆژنامەنووسان لە سلێمانی، بەدەیان جار داوامان كردوەو رونكردنەوەمان داوە، هەر میدیاكارێك ئەندام بێت یان ئەندام نەبێت، بزانێت مافی خوراوە، یان پێشێلكاری و سوكایەتی بەرانبەر كراوە، هەنگاوی یەكەم دەبێت لەرۆژنامەنووسەكەوە دەست پێبكات و بەناوی ئاشكرای خۆیەوە لەنزیكترین بنكەی پۆلیس سكاڵایەك تۆمار بكات، پاشان تا بڕیاری كۆتایی دادگا، بەڕێوەبردن و هەموو وردەكاری و تێچووی كەیسەكە سەندیكا دەیدات و دەیبات بەڕێوە.. ئەمە راستیەكە هەموو یاساناس و پارێزەرێك دەیزانێت، رێكاری یاسایی لەمە بەدەر نیە و بواری ئیجتیهاد و بیركردنەوەی تێدا نیە، ئێستا لەم ساتەدا بە سەدان كەیسمان لە سلێمانی هەیە و بەم شێوازە بەڕێوە دەچن، با میدیاكارانی خاوەن ئەو كەیسانە خۆیان شایەتی حاڵ بن.. بۆیە ئەم میدیاكارانە دەزانن كێ نان و پیاز بە مافەكانیانەوە دەخوات و كێش بە بێ مەبەست و بە بێ بەرانبەر بەرگرییان لێدەكات، بەڵام بەم رێكارە یاساییانەی كە باسكران..
هیوای سەرفرازی و سەلامەتی بۆ سەرجەم رۆژنامەنووسان
لقی سلێمانی
سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان
23/6/2026
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
08:53 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
08:30 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
04:18 PM - 2026-06-23 -
پێشنیار دەکرێت نەخۆشخانەی روقیە لە هەڵەبجە دروست بکرێت
12:24 PM - 2026-06-23
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
06:15 PM - 2026-06-23
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
04:58 PM - 2026-06-23
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
03:39 PM - 2026-06-23
سەرۆکی یەکێتی و ئەمینداری گشتی یەکگرتوو: پەیوەندییەکانمان بەهێزتر دەکەین
12:04 PM - 2026-06-23
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: رێزگرتن لە سەرکردە و تێکۆشەرە دێرینەکانمان ئەرکی سەرشانمانە
کوردستان 11:58 AM - 2026-06-23 -
هۆکاری بەرزی نرخی سوتەمەنی لەهەرێم و نزمی لەجیهان ئاشکرا دەکرێت
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-23 -
منداڵانی خوار تەمەن 12 ساڵ بەشەخۆراکیان پێدەدرێت
کوردستان 11:05 AM - 2026-06-23 -
کەشناسی: پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت
کوردستان 10:22 AM - 2026-06-23 -
لە نێوان دەرگا و قفڵ؛ گەڕان بەدوای کلیلی داهاتوودا
بیروڕا 09:48 AM - 2026-06-23 -
نرخی نەوت زیاتر دابەزی
جیهان 09:45 AM - 2026-06-23 -
پارەکانی ئێران ئازاد دەکرێن و چوار تیمیش پێکهێنران
جیهان 09:12 AM - 2026-06-23 -
سەرۆک بافڵ: کوردستان لانکەی پێکەوە ژیان و برایەتی ئایینەکانە
کوردستان 10:38 PM - 2026-06-22



.jpg)
.jpg)


دابەزێنە

