riklam

ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە

جیهان 04:18 PM - 2026-06-23
ئاڵای ئەمریکا و ئێران BBC

ئاڵای ئەمریکا و ئێران

ئەمریكا كۆماری ئیسلامی ئێران

دژایەتی لە نێوان لێدوانەکانی ترەمپ و ئێران سەبارەت بە پشکنینی دامەزراوە ئەتۆمییەکان هەیە و ترەمپ دەڵێت: ئێران رەزامەندە بۆ پشکنین و ئێرانیش دەڵێت: وڵاتەکەی رێگە بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی نادات پشکنین بۆ ئەو دامەزراوە ئەتۆمییانە بکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ڕێگەی ماڵپەڕی "تروس سۆشیاڵ"ەوە ڕایگەیاند کە ئێران بە تەواوی لەگەڵ بەرزترین ئاستی پشکنینی ئەتۆمیدایە و ئاماژەی بەوە کرد کە گفتوگۆکان لەگەڵ تاراندا بە باشی بەڕێوەدەچن و ئەگەر ئەم ڕەزامەندییە نەبووایە، دانوستانی تر نەدەبوو.

هاوکات ترەمپ باسی لەوەشکرد، کە پارە ئازادکراوەکانی ئێران لەژێر کۆنتڕۆڵی واشنتۆندا دەبن و تەنها بۆ کڕینی ماددەی خۆراکی و پزیشکی لە ئەمریکاوە بەکاردەهێنرێن.

لەلایەکی دیکەوە، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەم لێدوانانەی رەتکردەوە و رایگەیاند: وڵاتەکەی رێگە بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی نادات پشکنین بۆ ئەو دامەزراوە ئەتۆمییانە بکات کە پێشتر لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بۆردومان کراون.

سەبارەت بە کڕینی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئەمریکاش، بەقایی وتی: تاران لەسەر بنەمای نرخ و کوالێتی بڕیار لەسەر هاوردەکردنیان دەدات و بە تەنزەوە ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجی شەرەکە کە روخاندنی ئێران بوو، ئێستا بووەتە دەوڵەمەندکردنی جوتیارانی ئەمریکی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket