riklam

قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات

کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23
کۆبونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی رووسیا راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی

کۆبونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی رووسیا

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە ئێلبروس کوتراشێڤ، باڵیۆزی  ڕووسیا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا لەسەر چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەمە(23/6/2026) بە ئامادەبوونی ماکسیم رۆبین، کونسوڵی گشتیی رووسیا لە هەرێم بەڕێوەچوو، باس لە دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا. هەردوولا هیوایان خواست لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەرەنجامێکی دڵخوازی بۆ هەردوولا و ناوچەکەی لێ بکەوێتەوە.

لە تەوەرێکی دیکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد کرا. لەمبارەیەوە جێگری سەرۆکوەزیران بە ئاماژەدان بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، جەختی کردەوە قۆناغێکی نوێ لە عێراق هاتووەتە ئاراوە و پێویستە هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغداد لەم قۆناغەدا هاوکات لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان، پێکەوە هاوکار و هەماهەنگ بن بۆ گەشەپێدانی ئابووری عێراق و باشترکردنی دۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان.

قوباد تاڵەبانی روونیشی کردەوە، لەم قۆناغەدا عێراق هەنگاوی باشی ناوە بەرەو سەربەخۆیی سیاسی و پێویستە هەموو لایەنەکان پشتگیری ئەم حکومەتە نوێیە بکەن بۆ ئەوەی باشتر بتوانێت عێراق لە ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بپارێزێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket