riklam

کەشناسی: پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

کوردستان 10:22 AM - 2026-06-23
کەش وهەوا PUKMEDIA

کەش وهەوا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشى پێشبینیکراوى 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە و سبەی 4-6 پلە، پلەکانی گەرما دادەبەزن لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ لە کەشدا.

کەشناسی رایگەیاندووە: ئەمڕۆ سێ شەممە 23ی6ی2026، کەش بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەراوورد بە دوێنێ .

پەیوەست بە کەشی سبەینێ چوارشەممە 24ی6ی2026 ، ئەوە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما بە نزیکەی (4-6) پلەی سیلیزی .

هاوکات، لە ئەنجامی کاریگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لەسەر ناوچەکەمان پێشبینی کەم بوونەوەی مەودای ئاسۆی ستوونی ئاسمان , وە کاریگەری ئەم بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵە لەسەر بەشێک لە ناوچەکەمان دەبێت . لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ماوەیەک زیاتر لە هەفتەیەک پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە لە زۆربەی ناوچەکان لە ژێر 40 پلەی سیلیزی دەبێت یان نزیک دەبێتەوە لە 40 پلەی سیلیزی وە هیچ شەپۆڵێکی گەرما نیە لەسەر ناوچەکەمان.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
پیرمام: 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:39 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 39 پلەی سیلیزی
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:38 پلەی سیلیزی
گەرمیان:40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:24 پلەی سیلیزی

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket