riklam

پارەکانی ئێران ئازاد دەکرێن و چوار تیمیش پێکهێنران

جیهان 09:12 AM - 2026-06-23
دانوستانەکانی سویسرا Sputnik

دانوستانەکانی سویسرا

دانوستانە تەکنیکییەکانی نێوان تاران و واشنتن لە سویسرا کۆتاییان هات و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێرانیش رایدەگەیەنێت: لەسەر بنەمای ئەم دانوستانانە،چوار تیمی کاری پسپۆڕ پێکهێنراون،12 ملیار دۆلاریش لە سەروەت و سامانی بلۆککراو ئازاد دەکرێت.

کازم غەریبئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، کۆتاییهاتنی سەرکەوتووانەی دانوستانە تەکنیکییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکای لە سویسرا ڕاگەیاند. ئاشکرای کرد کە لەسەر بنەمای ئەم دانوستانانە، 4 تیمی کاری پسپۆڕ پێکهێنراون کە ئەرکیان کارکردن دەبێت لەسەر دۆسیەکانی هەڵگرتنی گەمارۆکان، کاروباری ئەتۆمی، ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووری، لەگەڵ چاوەدێریکردن و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کرد، میکانیزمێک بۆ مسۆگەرکردنی سەلامەتیی تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووی هوورمز پەسەند کراوە.

 هەروەها بڕیار دراوە بە بەشداریی وڵاتانی پاکستان و قەتەر، یەکەیەکی تایبەت بە "پێشگیری لە ململانێکان" لە لوبنان دابمەزرێت بە مەبەستی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا.

هاوکات، فەرمانگەی کۆنتڕۆڵکردنی سەروەت و سامانی دەرەوەی ئەمریکا (OFAC) مۆڵەتێکی گشتیی دەرکردووە کە ڕێگە بە فرۆشتنی نەوت و بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی ئێران دەدات لەگەڵ ڕێککەوتنی ئازادکردنی 12 ملیار دۆلار لە سەروەت و سامانی بلۆککراوی ئێران چووەتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە و بڕیارە ئەم پارەیە بە 2 گوژمە و هەر گوژمەیەکیان 6 ملیار دۆلار بێت، ڕادەستی ئێران بکرێتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket