چیرۆك بۆ منداڵان .. میـنا و نـازه
ئەدەب وهونەر 10:45 AM - 2015-08-16
میـنا و نـازه
شایه‌ك هه‌بوو، ته‌نها كچێكی بچووكی جوان و روخسارشیرینی هه‌بوو . كچه‌كه‌ی ناوی مینا بوو، ته‌مه‌نی یانزه ساڵ بوو .. شا و شاژن مینایان زۆر خۆش ده‌ویست .. هه‌موو بابه‌تێكی یاری كردنی جوان و سه‌یریان بۆ كڕیبوو، چه‌ند مامۆستایه‌كی تایبه‌تیش فێری نووسین و خوێندنه‌وه و زانست و زانیاری گشتییان ده‌كرد . شا هه‌ستی به‌وه‌كرد، كه مینا دڵته‌نگ و بێزاره، زۆر كه‌م پێده‌كه‌نێت . شا چه‌ند پزیشكێكی پسپۆڕ و چه‌ند شاره‌زایه‌كی بانگ كرد، تا چاره‌یه‌ك بۆ بێزاری و دڵته‌نگییه‌كه‌ی مینای كچی بدۆزنه‌وه، به‌ڵام هیچیان پێنه‌كرا. شا رایگه‌یاندو به‌ڵێنیدا، هه‌ركه‌سی بتوانێت مینای كچی دڵخۆش بكات و بیهێنێته پێكه‌نین .. به سه‌نگی خۆی زێڕی خاوێنی پێده‌به‌خشێت.
له گوندێكی قه‌شنگ و خۆشی نزیكی شانشیندا، خێزانێكی جووتیار هه‌بوو .. به‌خۆشی و به شادی ده‌ژیان .. پیاوه‌كه ناوی شاباز و ژنكه‌شی ناوی شاناز بوو، كچ و كوڕێكی جوانیشیان هه‌بوو .. كچه‌كه‌یان ناوی نازه‌بوو ، ته‌مه‌نی دوانزه ساڵ بوو .. كوڕه‌كه‌شیان ناوی دیاكۆ بوو، ته‌مه‌نی ده ساڵ بوو .
نازه: باوكه، من ده‌توانم خۆشی و شادی بخه‌مه دڵی مینای كچه شامانه‌وه .
شاباز ( به پێكه‌نینه‌وه): نازه گیان .. ئه‌و هه‌موو پزیشك و شاره‌زایانه ، هیچیان پێنه‌كرا ، پێم ناڵێیت تۆ چیتپێده‌كرێت .. ؟!
ئه‌م هه‌واڵه گه‌یشته شا ، یه‌كسه‌ر ناردی به دوای شاباز و نازه‌ی كچیدا .
شا ( به‌پێكه‌نینه‌وه): نازه‌خان.. بیستم كه وتووته ده‌توانیت مینای كچم دڵخۆش بكه‌یت و .. بیهێنیته پێكه‌نین .. ئه‌مه راسته .. ؟!
نازه : به‌ڵی خاوه‌ن شكۆ راسته .. من ده‌توانم خۆشی و شادی بخه‌مه دڵی میناوه ..به مه‌ه‌رجێك .. به‌ڕێزتان به ئه‌م مه‌رجانه‌ی من قایل بن .
شا (به سه‌رسوڕمانێكه‌وه ) : مه‌رج .. بڵێ، چین مه‌رجه‌كانت .. ؟!
نازه :ده‌بێت بۆ ماوه‌ی نۆ مانگ مینا له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بژێت .. جلوبه‌رگێكی ساده‌ش له‌به‌ر بكات .. ئێمه چیمان خوارد، ده‌بێت ئه‌وخواردنه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دابخوات .. ئازادیی یاری كردن و تێكه‌ڵبوونی له‌گه‌ڵ منداڵانی گونده‌كه‌ماندا هه‌بێت.. له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌وه‌ش له بیری خۆی به‌رێته‌وه كه كچه شایه .
شا ( هێنده‌ی تر له مه‌رجه‌كانی نازه سه‌ری سوڕما ) : مینا .. كچی شیرینم ، گوێت له نازه بوو .. به‌م مه‌رجانه‌ی رازی ده‌بیت ..؟ پێت جێبه‌جێ ده‌كرێن ..؟
مینا : به‌ڵی باوكه گیان من به هه‌موو داواكانی نازه رازیم و جێبه‌جێیان ده‌كه‌م.
مینا ماڵئاوایی كرد‌و .. له‌گه‌ڵ شاباز و نازه‌دا به‌ره‌و گونده‌كه‌یان به‌ڕێكه‌وتن .
مینا له‌گه‌ڵ نازه و دیاكۆ و ، منداڵانی گونده‌كه‌دا بوون به هاوڕێ .. پێكه‌وه یارییان ده‌كرد ، پێكه‌وه ده‌چوون بۆ قوتابخانه .. به‌هار بوو دوای نیوه‌ڕوان ده‌چوون له ناو گوڵزارێكی سروشتی .. پڕله گوڵاڵه سووره و گوڵه زه‌رده و گوڵه حاجیله ، پێكه‌وه تێر یاری و چاوشاركێیان ده‌كرد و .. گۆرانیان ده‌وت و هه‌ڵده‌په‌ڕین .. تا خۆیان مه‌ستی شادی و خۆشی ده‌كرد .. ئینجا هه‌ریه‌كه‌یان تاجه‌گوڵینه‌یه‌كی له گوڵی ره‌نگاوڕه‌نگ ده‌كرد و، له سه‌ری خۆی ده‌كرد .. به چه‌پڵه‌ڕێزان و به خۆشی و شادییه‌وه ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه .. پێكه‌وه نانیان ده‌خوارد .. شه‌وانیش داپیره‌ی نازه نه‌نه ( گـوڵه ) چیرۆك و هه‌قایه‌تی خۆشی بۆ ده‌گێڕانه‌وه .. به خۆشییه‌وه ده‌یكردنه خه‌و.
له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا ، مینا دڵی پڕبوو له خۆشی و شادی .. لیۆ به بزه و ده‌م به پێكه‌نین بوو .. دڵته‌نگی و ژیانی ته‌نیایی ناو كۆشكی شاهانه‌ی له بیرچوونه‌وه .. بوو به كچێكی ساده و خاكی ..زۆر دڵخۆش و رووخۆش و قسه‌خۆش بوو .. بوو به هاوڕێیه‌كی دڵسۆزی منداڵانی گونده‌كه .
دوای نۆ مانگه‌كه.. شا و شاژن چون بۆ گونده‌كه .. خه‌ڵكی گونده‌كه و .. مینا و نازه و هاوڕێكانیان به گۆرانی و چه‌پڵه‌ڕێزان پێشوازیان له شا و له شاژن كرد .. شا و شاژن كه مینایان به دڵخۆشی و رووگه‌شی و پێكه‌نینه‌وه بینی .. زۆر گه‌شانه‌وه و دڵخۆشبوون .. تێر تێر مینایان ماچ كرد .. تێریش نازه‌یان ماچ كرد و زۆر سوپاس و ئافه‌رینیان لێ‌كرد .. به قه‌ی سه‌نگی خۆشی زێڕیان پێ به‌خشی .. خه‌ڵاتیشیان به هه‌موو منداڵانی گونده‌كه به‌خشی .
شا : ده‌ی مینا ماڵئاوایی له هاوڕێكانت بكه و .. با بچینه‌وه بۆ كۆشك .
مینا : به مه‌رجێك دێمه‌وه بۆ كۆشك .. كه رێم لێ نه‌گرن .. رۆژانه دێمه‌وه بۆ ئه‌م گونده .. چونكه من ناتوانم نازه و هاوڕێكانم و ، نه‌نه گوڵه و ته‌واوی خه‌ڵكی دڵسۆزی ئه‌م گونده و ..ژیانی خۆش وساده‌یگونده‌كه له یاد بكه‌م .
شا به مه‌رجه‌كانی مینا رازی بوو .. بڕیاریشیدا كه قوتابخانه‌یه‌كی تازه و باخچه‌یه‌كی جوان و قه‌شه‌نگیش بۆ منداڵان له گونده‌كه‌دا دروست بكه‌ن .
PUKmedia نوسینی / ره‌زا شوان
هەواڵی زیاتر
-
یەکێتی بەشداری کۆنگرەی دامەزراندنی پارتی پێشکەوتووخوازی هۆڵەندا دەکات
10:12 PM - 2026-06-13 -
سایلۆی گەرمیان پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی دەستپێکرد
08:19 PM - 2026-06-13 -
پاکستان: لە24 سەعاتی داهاتوودا رێککەوتنی ئەمریکا و ئێران تەواو دەکرێت
02:36 PM - 2026-06-13 -
پێشبینی تاوە بارانی كورت خایەن دەكرێت
09:55 AM - 2026-06-13
ئەمانەش ببینە
بەقایی: ڕێککەوتنەکەی ئیسلام ئاباد پرسی ئەتۆمی تێدا نییە
04:46 PM - 2026-06-13
هەشت ساڵ بەسەر كۆچی دوایی عەبدولڕەزاق فەیلی تێدەپەڕێت
01:17 PM - 2026-06-13
پرۆسەی وەرگرتنی گەنم دەستیپێکرد
11:04 AM - 2026-06-13
ئەمڕۆ لەعیراق و سبەی لەهەرێم تاقیكردنەوەی پۆلی 12 دەستپێدەكات
10:14 AM - 2026-06-13
زۆرترین خوێنراو
-
هەشت ساڵ بەسەر كۆچی دوایی عەبدولڕەزاق فەیلی تێدەپەڕێت
کوردستان 01:17 PM - 2026-06-13 -
پرۆسەی وەرگرتنی گەنم دەستیپێکرد
کوردستان 11:04 AM - 2026-06-13 -
گەرووی هورمز.. شەریانی بازرگانی جیهانی
بیروڕا 11:02 AM - 2026-06-13 -
لە دایکبوونی هێرۆخان لەدایکبوونی ئیرادەی ژنی ئازادە...
بیروڕا 10:44 AM - 2026-06-13 -
ئەمڕۆ لەعیراق و سبەی لەهەرێم تاقیكردنەوەی پۆلی 12 دەستپێدەكات
کوردستان 10:14 AM - 2026-06-13 -
كۆسرەت رەسوڵ عەلی پرسەنامەیەك ئاراستەی نیاز عەدنان دەكات
پرسەنامە 10:07 AM - 2026-06-13 -
پێشبینی تاوە بارانی كورت خایەن دەكرێت
کوردستان 09:55 AM - 2026-06-13 -
ئەو ژنەی بە عەدەسەی کامێراکەی برینەکانی نیشتمانی بە دونیا ناساند
بیروڕا 09:30 AM - 2026-06-13







دابەزێنە

