riklam

لە دایکبوونی هێرۆخان لەدایکبوونی ئیرادەی ژنی ئازادە...

بیروڕا 10:44 AM - 2026-06-13
هۆزان عەفرینی PUKMEDIA

هۆزان عەفرینی

بیروڕا

هاوسەر و دۆست و هاوەڵ و هاوبەشی ژیانی سەرۆککۆماری کۆچکردوو مام جەلال و کچی ڕۆشنبیر و شاعیری گەورەی کورد پڕۆفیسۆر ئیبراهیم ئەحمەد و کچی ڕۆشنبیر و نووسەری کورد و خاتوو گەڵاوێژ بوو کە جێپەنجەی لە مێژوودا چەسپاوە.

هێرۆ خان، هێمای قوربانیدان و ژنێکی شۆڕشگێڕی کوردە کە بەهەموو هێز و ئیرادەی خۆی میراتی ڕەسەنی کوردی لە شاخ و شارەکانی کوردستان پاراست.

دەنگی ژنی ئازاد و شۆڕشگێڕ و دەنگی ژنی تێکۆشەری بوێر و پاڵەوانی حەقیقەت بوو.

یەکەم ژن بوو کە کامێرای لەشاخەکانی کوردستان هەڵگرتبوو بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک و گەیاندنی وێنە و دەنگی پێشمەرگە لە چیا بەرزەکانی کوردستانەوە بۆ مەکۆ نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان.

ئەمڕۆ 12ی حوزەیرانی 2026، ڕۆژی لەدایک بوونی ئەم ژنە گەورە و دڵسۆزەیە کە خزمەتی گەلەکەی و دۆزی دادپەروەرانەی کرد،هەمیشەش خزمەتی هونەرمەندان و نوسەران و شاعیرانی کورد لە هەرچوارپارچەی کوردستان کردووە و دەستی هاوکاری بۆ درێژکردوون تەنانەت خزمەت و هاوکاری کوردانی ڕووسیا و قەفقازیشی کردووە.

کەناڵی کوردساتی دامەزراند، کە بوو بە پەناگەیەکی ئارام بۆ هەموو ئەوانەی بە ئازادی قسە دەکەن. لەدایکبوونی هێرۆخان ئاماژەیە بۆ لەدایک بوونی ژنی ئازاد، ژنە شۆڕشگێڕ و نیشتمان پەروەر، ئەو ژنە بوێر و ئازایەیە کە بە هەموو ئیرادە و هێزی خۆیەوە، بەبێ دوودڵی بەرگری لە دۆزی ڕەوای کورد بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دەکرد. ژنە شۆڕشگێڕەکەی شاخ و شار لەدایک بوونت.

پیرۆز بێت و هەر بژیت بۆ کورد و کوردستان ئەی خانمی جوان و نایابی کوردستان. لەدایک بوونی تۆ لەدایک بوونی ئازادی و نیشتمان پەروەریە ئەی ژنی ئازا.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket