riklam

بەقایی: ڕێککەوتنەکەی ئیسلام ئاباد پرسی ئەتۆمی تێدا نییە

جیهان 04:46 PM - 2026-06-13
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاژانسی ئیرنا

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران

كۆماری ئیسلامی ئێران

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: ئەو یاداشتی لێکتێگەیشتنەی ئێستا لە ئیسلام ئاباد کاری لەسەر دەکرێت، تەنها تایبەتە بە کۆتاییهێنان بە جەنگ و لەم قۆناغەدا هیچ بابەتێکی پەیوەست بە پرسی ئەتۆمی لەخۆناگرێت، ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەگەری هەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێککەوتنەکە ئیمزا بکرێت.

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: ئەو یاداشتی لێکتێگەیشتنەی لە ئیسلام ئاباد کاری لەسەر دەکرێت، تەنها جەخت لەسەر کۆتاییهێنان بە جەنگ دەکاتەوە و لەم قۆناغەدا بڕیاردراوە هیچ باسێک لەسەر پرسی ئەتۆمی نەکرێت.

سەبارەت بە کاتی ئیمزاکردنەکەشی بەقایی رایگەیاند: دەبێت چاوەڕێ بکەین، هەرچەندە سبەی ئیمزا ناکرێت، بەڵام ئەگەری هەیە لەڕۆژانی داهاتوودا ئەو هەنگاوە بنرێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ناجێگیریی لایەنی بەرامبەر لە هەڵوێستەکانیدا، پێویستە لە هەر لێدوان و کۆمێنتێکدا سەبارەت بەم پرۆسەیە وریابین.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket