riklam

ناونووسین بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی گرێ سپی و دەوروبەری دەستی پێکرد

کوردستان 06:00 PM - 2026-06-13
گەڕاندنەوەی ئاوارەکان لەسوریا روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ

گەڕاندنەوەی ئاوارەکان لەسوریا

رۆژئاڤا

رێکخراوی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەرگای ناونووسینی بۆ ئەو هاووڵاتیانە کردووەتەوە، کە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە لە شارۆچکەی گرێ سپی و گوندەکانی دەورووبەری کۆچبەر بوون، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە چوارچێوەی کاروانێکی رێکخراو و ئارامدا.

بەپێی زانیارییەکانی روانگەی سووری، پرۆسەکە لەڕێگەی نووسینگەکانی دەستەی جێبەجێکاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە هەردوو شاری قامیشلو و کۆبانێ بەڕێوەدەچێت و دانیشتوانی شاری گرێ سپی و نزیکەی 30 گوندی دەوروبەری رۆژئاوای شارەکە دەگرێتەوە، لەنێویاندا ئاوارە کوردەکانی ناوچەکانی گرێ سپی، رەقە و تەبقا، بڕیاریشە کۆچبەران بەپێی چەند قۆناغێک بگەڕێندرێنەوە.

هاوکات دوای تەواوبوونی ڕێکارە پێویستەکان و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی پاراستنی ماف و موڵک و ماڵیان، لە چوارچێوەی پرۆگرامی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەدا، هاوکاریی دارایی پێشکەش بەو خێزانانە دەکرێت کە ناوی خۆیان تۆمار دەکەن بۆ ئەوەی هانبدرێن بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.

ئەم هەنگاوە دوای نزیكەی شەش ساڵ لە دەربەدەری و ناڵاندنی هەزاران خێزانی ئەو ناوچەیە دێت، کە کۆچبەربوونی بەکۆمەڵیان دەگەڕێتەوە بۆ تشرینی یەکەمی ساڵی 2019.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket