پرۆسەی وەرگرتنی گەنم دەستیپێکرد
کوردستان 11:04 AM - 2026-06-13
سایلۆی سلێمانی
وەرگرتنی گەنمی جوتیاران
ئەمڕۆ 13ی6ی2026،
لە پارێزگای سلێمانی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستیپێکرد و
حکومەتی فیدڕاڵیش 400 هەزار تۆن گەنم وەردەگرێت، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی
هەرێمی کوردستانیش ئاشکرای دەکات: دوو کۆمپانیای نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان
ئامادەکراون بۆ ئەوەی ئەو بڕە گەنمەی لە سایلۆکان دەمێنێتەوە لە جوتیارانی بکڕنەوە.
نەوزاد شێخ
کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا
ڕایگەیاند: بەپێی ئەو پشکەی لە لایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بۆ هەرێمی کوردستان
دەستنیشانکراوە، کۆی گشتیی 400 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەردەگیرێت، ئەم بڕەش بەسەر دوو بەشدا دابەشبووە؛
بە جۆرێک 292 هەزار تۆن گەنم لە چوارچێوەی پلانی رەسمیدا وەردەگیرێت، و بڕی 108
هەزار تۆنەکەی دیکەش لە دەرەوەی پلانی لە جوتیاران وەردەگیرێت و ڕادەستی سایلۆکان
دەکرێت.
پەیوەست بەوەی ئەو بڕەی
دەمێنێتەوە، جوتیاران چۆن لە بازاڕەکان ساغی بکەنەوە، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان،
رایگەیاند: دوو
کۆمپانیای نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان ئامادەکراون بۆ ئەوەی ئەو بڕە گەنمەی لە
سایلۆکان دەمێنێتەوە لە جوتیارانی بکڕنەوە، بە نرخێک کە لە نرخی بازاڕ زیاتر بێت و
لە نرخی سایلۆکانیش کەمتر بێت.
لە بارەی چۆنییەتی رادەستکردنی گەنمەکان، ئەوە نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆ و بازرگانیی دانەوێڵەی سلێمانی
ڕایگەیاند؛ پێویستە جوتیاران لە ڕێگەی سیستەمێکی نوێی ئەلیکترۆنییەوە ناوی خۆیان
تۆمار بکەن و نۆرەی ڕادەستکردنی گەنمەکانیان وەربگرن، ئەمەش بۆ ڕێگریکردن لە
قەرەباڵغی و ڕێکخستنی کارەکانە.
وتیشی: سایلۆکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە
توانای تەواویان هەیە بۆ کۆگاکردنی ئەو بڕە گەنمەی بۆیان دیاریکراوە، کە بڕەکەی
زیاتر لە 161 هەزار تۆنە و هەمووی بە تەواوی وەردەگیرێت، ئەمەش سەرباری ئەوەی کە
بڕێک لە گەنمی ساڵانی ڕابردوو (پار و پێرار) هێشتا لە ناو سایلۆکاندا ماوەتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بۆ
ئەمساڵ پڕۆسەی بەبازاڕکردنی گەنم ڕێکخراوەتەوە و وەرگرتنی نۆرە بە ئەلیکترۆنی
دەبێت و جووتیاران دەبێت پێش ئەوەی
بەرهەمەکانیان بەرەو سایلۆکان بگوازنەوە، لە ڕێگەی لێنکێکی تایبەتەوە ناوی خۆیان
تۆمار بکەن و نۆرە وەربگرن، بۆ ئەمەش جوتیارانیش دەتوانن لەرێگەی ئەم
لینکەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دانوستانی نێوان ئەمریكا و ئێران دواخرا
09:26 AM - 2026-06-19 -
پۆلیسی هەولێر دەڵاڵێکی هاوسەرگیری دەستگیردەکات
09:09 PM - 2026-06-18 -
بەهێزکردنی هەماهەنگی ئەمنی هەرێم و عیراق تاوتوێکرا
07:42 PM - 2026-06-18 -
مەڵبەندی دیراساتی گشتی سیمینارێكی بۆ بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان سازكرد
05:55 PM - 2026-06-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە شەش ملیار دینارە
09:03 AM - 2026-06-19
مەحموود سەنگاوی بۆ سەرۆک بافڵ: یەکێتی لە دەستێکی ئەمیندایە
04:47 PM - 2026-06-18
سەرۆك بافڵ و ئەعرەجی: هاریكاریی دەزگا ئەمنییەكانی كوردستان و عیراق بەردەوامبێت
03:52 PM - 2026-06-18
ڕفعەت عەبدوڵا: چەمچەماڵ شایستەی خزمەت و پڕۆژەی زیاترە
01:58 PM - 2026-06-18
زۆرترین خوێنراو
-
پەیـــامە نهێنییـــەکـــانی نوســــــــەرانـــی روس بـــۆ مـــرۆڤـــایەتی
کوردستان 05:10 PM - 2026-06-18 -
مەحموود سەنگاوی بۆ سەرۆک بافڵ: یەکێتی لە دەستێکی ئەمیندایە
کوردستان 04:47 PM - 2026-06-18 -
فەرەنسا، کۆبوونەوەی G7 و ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران
بیروڕا 04:25 PM - 2026-06-18 -
سەرۆك بافڵ و ئەعرەجی: هاریكاریی دەزگا ئەمنییەكانی كوردستان و عیراق بەردەوامبێت
کوردستان 03:52 PM - 2026-06-18 -
ڕفعەت عەبدوڵا: چەمچەماڵ شایستەی خزمەت و پڕۆژەی زیاترە
ی ن ک 01:58 PM - 2026-06-18 -
ئەعرەجی: مام جەلال سەركردەیەكی مەزنی عیراق و كۆكەرەوەی لایەنەكان بوو
کوردستان 11:42 AM - 2026-06-18 -
مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشدەکرێت
کوردستان 10:28 AM - 2026-06-18 -
دوو ساڵ بەسەر کۆچی دوایی بەرزانی قالەی خەڵوزدا تێدەپەڕێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-18







دابەزێنە

