ئەمڕۆ لەعیراق و سبەی لەهەرێم تاقیكردنەوەی پۆلی 12 دەستپێدەكات
کوردستان 10:14 AM - 2026-06-13
ميدياكان
تاقیكردنەوەی خوێندكاران
بەبەشداری زیاتر لە 749 هەزار خوێندكار، تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12 ی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 لە عیراق دەستیپێكرد و سبەی لەهەرێمیش زیاتر لە 117 هەزار خوێندكار بەشداریی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12 دەكەن.
ئەمڕۆ شەممە 13ی 6ی 2026، بەبەشداری 749 هەزار و 454 خوێندكار، خولی یەكەمی تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی دەستیپێكرد كە بەسەر چوار هەزار و 278 ناوەندی تاقیكردنەوەدا دابەشبوون.
هاوكات ژمارەی خوێندكارانی پیشەیی 87 هەزار و 134 خوێندكارن، كە بەسەر 807 ناوەندی تاقیكردنەوەدا دابەشكراون و كۆی گشتی ناوەندەكانی تاقیكردنەوەش پێنج هەزار و 85 ناوەندە.
لەلایەكی دیكەوە، وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە: رۆژی یەك شەممە 14ی 6ی 2026، تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەمی قۆناغی 12ی ئامادەیی لەهەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و 117 هەزار و 142 خوێندكار بەشداری تێدا دەكەن.
راشیگەیاندووە: بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2025-2026 كۆی گشتی 117 هەزار و 142 خوێندكار لە هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان مافی بەشداریكردنیان هەیە و لەو ژمارەیەش 88 هەزار و 116 خوێندكار لە بەشی زانستی، 26 هەزار و 431 خوێندكار لە بەشی وێژەیی و دوو هەزار و 595 خوێندكاریش لە بەشی پیشەیین، كە تاقیكردنەوەكانیان بەسەر دوو هەزار و سێ هۆڵدا دابەشكراون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
10:08 AM - 2026-06-15 -
مەکتەبی سکرتارییەت: لەشکر بادینی پێشمەرگەیەکی خەباتگێڕ و تینووی کوردایەتییە
06:48 PM - 2026-06-14 -
هێرۆخان وەک هاوڕێ و هاوژینی تەمەنی مام جەلال و رۆڵی لە شاخ و شاردا
03:50 PM - 2026-06-14 -
یەکێتی پەیوەندییەکانى لەگەڵ ناوەندە ئەکادیمی و کلتورییەکانی ئیسپانیا پەرە پێدەدات
03:17 PM - 2026-06-14
ئەمانەش ببینە
رێككهوتنی ئێران و ئهمریكا لهسویسرا ئیمزا دهكرێت
10:27 AM - 2026-06-15
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:18 AM - 2026-06-15
ترەمپ: لەچەند سەعاتی داهاتوودا رێككەوتن لەگەڵ ئێران ئیمزا دەكەین
08:58 PM - 2026-06-14
ئەمریکا: هێرشەکانی ئیسرائیل کاریگەری لەسەر رێککەوتنی ئاشتی نابێت
06:27 PM - 2026-06-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانى پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی سهڵاحهدین بههائهدین دەکات
پرسەنامە 11:49 AM - 2026-06-14 -
کـــوردایەتی واتا حــزبایەتی
بیروڕا 11:23 AM - 2026-06-14 -
سەرۆک بافڵ پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی سهڵاحهدین بههائهدین دەکات
پرسەنامە 10:55 AM - 2026-06-14 -
جیهان یادی رۆژی خوێن بەخشین دەکاتەوە
جیهان 10:45 AM - 2026-06-14 -
پرسەنامەی کۆسرەت رەسوڵ عەلی بۆ سڵاحەدین بەهادین
پرسەنامە 10:37 AM - 2026-06-14 -
ترەمپ یادی 80 ساڵەی تەمەنی بە زۆرانبازی دەکاتەوە
جیهان 10:29 AM - 2026-06-14 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ سەڵاحەدین بەهادین
پرسەنامە 10:10 AM - 2026-06-14 -
تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەستیپێکرد
کوردستان 09:02 AM - 2026-06-14






.png)
دابەزێنە

