riklam

ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بڕیار لەبارەی 120 ملیار دینارەكە دەدات

عیراق 06:03 PM - 2026-07-04
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق

عیراق

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 4ی7ی2026، ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ساز دەكات و چاوەڕوان دەكرێت پرسی 120 ملیار دینارەكەی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت و بڕیاری لەبارەوە بدرێت.

حكومەتی هەرێمی كوردستان چەندین جار تەئكیدی لەوە كردووەتەوە كە بەهۆی كەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆوە ناتوانن بڕی 120 ملیار وەك داهاتی نانەوتی رەوانەی وەزارەتی دارایی عیراق بكەن.

بەپێی دوایین روونكردنەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم، كە ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە، وەفدی هەرێم داوای لە وەزیری دارایی عیراق کردووە بەپێی یاسای بوودجە و یاسای ئیدارەدانی دارایی مامەڵە لەگەڵ داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بکرێت، واتە لە (%50)ی داهاتە ناوخۆییەکان بدرێتە حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای ڕاپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket