riklam

عیراق و تورکیا لەسەر بەردەوامی هەناردەكردنی نەوت رێككەوتن

عیراق 10:18 PM - 2026-07-03
هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆرییەوە واع

هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆرییەوە

عیراق و توركیا لەسەر بەردەوامی هەناردەكردنی نەوتی عیراق بە نەوتی هەرێمی كوردستانیشەوە رێككەوتن و لە ماوەیەكی نزیكیشدا رێككەوتنی نوێ ئیمزا دەکەن.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عیراق، وەفدێكی باڵا كە پێكهاتبوو لە محمەد بەحرعلوم، بریكاری وەزارەتی دەرەوە و نەزیر هنداوی، بریكاری وەزارەتی نەوت و ماجید لەجماوی، باڵیۆزی عیراق لە ئەنقەرە كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ ئەلپئەرسلان بەیرەقدار وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا ئەنجامدا.

لە كۆبوونەوەكەدا، میكانیزمەكانی بەهێزكردنی هاوكاری دووقۆڵی لە كەرتی وزەدا تاوتوێكران، لەگەڵ گرتنەبەری رێكاری پێویست بۆ بەردەوامی هەناردەكردنی نەوت بە شێوازێك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوو وڵات بكات.
ئاماژەی بەوەشكردووە، تاوتوێی رێككەوتننامەی هێڵی بۆری نەوتی عیراق - توركیا كرا و چەندین خولی دانوستان و كۆبوونەوەی تەكنیكی ئەنجامدران و هەردوولا رێككەوتن لەسەر بەردەوامی و راوێژ.

وەزارەتی دەرەوەی عیراق، راشیگەیاند، چاوەڕوان دەكرێت لە قۆناغی داهاتوودا پرۆتۆكۆڵێك ئیمزابكرێت بۆ بەردەوامیی هەناردەكردنی نەوتی عیراق بە نەوتی هەرێمی كوردستانیشەوە و پرۆتۆكۆڵەش دەبێتە هەنگاوێكی گرنگ بۆ ئامادەكردنی رێككەوتننامەیەكی نوێ لە نێوان هەردوولادا، كە ماوەی ئیمزاكردنی ساڵێك تێپەڕ نەكات لە دوای كۆتاییهاتنی رێككەوتنی ئێستا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رێککەوتنی بۆریی نەوتی خاو بۆ یەکەمجار 27ی8ی1973 لەنێوان عیراق و تورکیا ئیمزا کرا، کە بەپێی بڕیارێکی حکومەتی تورکیا لە کۆتایی ئەم مانگە و لە 27ی7ی2026، کۆتایی دێت، کە تورکیا ئامادە نییە بەم شێوازەی ئێستا رێککەوتنەکە ئیمزا بکاتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket