riklam

ترەمپ لە تورکیا بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆدا دەکات

جیهان 11:14 PM - 2026-07-03
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا AFP

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەشداری لە لووتکەی ناتۆ سەردانی ئەنقەرە دەکات، کە لە ئێستادا لە ناکۆکی قوڵدایە لەگەڵیدا و  بە پڵنگی سەر کاغەز ناویان دەبات، بەڵام دیاری بۆ تورکیا پێیە.

مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا،رایگەیاند:  دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ، هەفتەی داهاتوو سەردانی تورکیا دەکات.

لە میانەی دانیشتنی گوێگرتن لە رۆبیۆ لە کۆنگرێس، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: هۆکاری نائومێد بوونی ترەمپ لە ناتۆ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو وڵاتانە لەکاتی قەیرانەکەدا رێگەیان نەدا بنکەکانیان بەکاربهێنین، هەرچەندە نائومێدی سەرۆکی ئەمریکا، بەڵام بەشداری لە لوتکەکەدا دەکات.

وڵاتانی ئەوروپا لە ماوەی جەنگی ئەمریکا و ئێران، رێگەیان نەدا واشنتن ئاسمان و بنکەکانیان بەکارهێنێت، رەتیشیان کردەوە، کە بەشداری لە کردنەوەی گەروی هورمز بکەن، ئەمەش دۆناڵد ترەمپی نیگەران کرد و چەندین جار بە  پڵنگی سەر کاغەز ناوی بردوون.

ترەمپ دەبێتە یەکەم سەرۆکی ئەمریکا، کە سەردانی تورکیا دەکات، لە دوای سەردانەکەی باراک ئۆباما لە ساڵی 2009، بەڵام دواتر و لە ساڵی 2019 دوای کڕینی سیستمەکانی بەرگریی مووشەکیی ئێس 400ـی ڕوسیا، تورکیا لە پرۆگرامی فرۆشتنی ئێف 35ـی ئەمریکا دوورخرایەوە، بەمەش پەیوەندییەکانیان ئاڵۆز و ساردبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

لە بارەی دیارییە بەنرخەکەشەوە، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، دیارییەکی بەنرخ لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت بۆ ئەنقەرە، ئەویش ئەگەری هەڵگرتنی قەدەغەی فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی ئەمریکییە بەو وڵاتە، کە سەرۆکی تورکیا ماوەیەکی زۆرە داوای دەکات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket