ڕۆژنامهنووسانی وهرزشی كوردستان: بێژەرە وەرزشییەکان بەبەرپرسیارییەوە مامەڵە لەگەڵ پیشەکەیان بکەن
کوردستان 12:06 AM - 2026-07-04
لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنوسان
لێژنهی ڕۆژنامهنووسانی وهرزشی كوردستان
هەندێک لە بێژە وەرزشییەکان لە کاتی بەخشی ڕاستەوخۆی بەرنامە و
پێشبڕکێ وەرزشییەکانی تایبهت بهجامی جیهانی، هەڵسوکەوت و وشەی نەگونجاو بەکار
دەهێنن ، لێژنهی ڕۆژنامهنووسانی وهرزشی كوردستانیش دووپاتی دەکاتەوە، پێویستە
هەموو کارمەندانی ئەو بوارە پابەندی بن بە بنەماکانی ئەخلاقی پیشەیی، ڕێزگرتن لە
بینەر و پاراستنی زمانی گونجاو.
لێژنهی ڕۆژنامهنووسانی وهرزشی كوردستان، لە بهیاننامهیەکدا
رایگەیاند: لە لێژنهكهمان
نارهزایی قووڵی خۆمان دەردەبڕین سەبارەت بە هەڵسوکەوت و بەکارهێنانی وشە و
دەربڕینە نالەبارەکانی هەندێک لە بێژە وەرزشییەکان لە کاتی بەخشی ڕاستەوخۆی
بەرنامە و پێشبڕکێ وەرزشییەکانی تایبهت بهجامی جیهانی 2026.
دەشڵێت: لای ههمووان
ڕوون وئاشكرایه میدیای وەرزشی پەیامێکی گرنگی کۆمەڵایەتی هەیە و پێویستە هەموو
کارمەندانی ئەو بوارە پابەندی بن بە بنەماکانی ئەخلاقی پیشەیی، ڕێزگرتن لە بینەر و
پاراستنی زمانی گونجاو،هەرجۆرە هەڵسوکەوتێکی ناپەسەند لە پەخشی ڕاستەوخۆ و ناڕاستهوخۆ،
کاریگەریی نەرێنی لەسەر کۆمەڵگا، بە تایبەتی وهرزشوانان و چینی لاوان و منداڵان
جێدەهێڵێت.
لێژنهی ڕۆژنامهنووسانی وهرزشی كوردستان، لە راگەیەندراوەکەیاندا،
داواکارن ئهم دیاردهیه دهست بهجێ ڕابگرێت و ڕێنمایی و چاودێریی پێویست
بەکاربهێندرێت و هەنگاوی یاسایی و ئیداریی گونجاو بگرنەبەر بۆ ڕێگرتن لە
دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هەڵسوکەوتانە.
لە کۆتایشدا دووپاتی دەکەنەوە، کە پێویسته بێژە وەرزشییەکان و
پێشکەشکاران بە بەرپرسیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەرکی خۆیان بکەن و هەمیشە وێنەیەکی
شایستە لە پیشەکەیان و میدیای وڵات پێشکەش بکەن.
باوەڕمان وایە پاراستنی ئەخلاقی میدیا و بەرزڕاگرتنی ئاستی گوتار و
هەڵسوکەوت، هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی متمانەی جەماوەر بە دامەزراوە
میدیاییەکان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ڕۆژنامهنووسانی وهرزشی كوردستان: بێژەرە وەرزشییەکان بەبەرپرسیارییەوە مامەڵە لەگەڵ پیشەکەیان بکەن
12:06 AM - 2026-07-04 -
ترەمپ لە تورکیا بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆدا دەکات
11:14 PM - 2026-07-03 -
پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە
10:15 PM - 2026-07-03 -
زانکۆى سلێمانى شکۆ و دەستکەوتى زانستیى پڕۆفیسۆرەکانى بەرز رادەگرێت
09:07 PM - 2026-07-03
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە
07:01 PM - 2026-07-03
فیلمی دیکۆمێنتاریی "دادە؛ داستانی پەنهانی ژنێکی خەباتگێڕ" لە هیلسنکی نمایشدەکرێت
04:32 PM - 2026-07-03
ئەمڕۆ کۆتا رۆژى فێستیڤاڵە گەورەکەى سلێمانییە
02:57 PM - 2026-07-03
تاکەر کارڵسن لە پارتی کۆماری جیابووەوە و پارتێکی نوێ دادەمەزرێنێت
11:21 AM - 2026-07-03
زۆرترین خوێنراو
-
دیدێکی نوێ بۆ ئایندەی کوردستان
بیروڕا 03:16 PM - 2026-07-03 -
فەنزوێلا.. پیاوێک دوای هەشت رۆژ لەژێر داروپەردووی بوومەلەرزەکەدا رزگارکرا
جیهان 03:03 PM - 2026-07-03 -
ئەمڕۆ کۆتا رۆژى فێستیڤاڵە گەورەکەى سلێمانییە
کوردستان 02:57 PM - 2026-07-03 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری هەولێر چەند تێکۆشەرێک بەسەردەکاتەوە
کوردستان 01:34 PM - 2026-07-03 -
پۆلیسی سلێمانی باخەوانێکی تۆمەتبار بە دزینی پارە دەستگیر دەکات
کوردستان 12:36 PM - 2026-07-03 -
تاکەر کارڵسن لە پارتی کۆماری جیابووەوە و پارتێکی نوێ دادەمەزرێنێت
جیهان 11:21 AM - 2026-07-03 -
ژمارەى قوربانیانى تەقینەوەکەى دیمەشق گەیشتە 29 کەس
جیهان 10:14 AM - 2026-07-03 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 8 ملیار دینارە
کوردستان 09:10 AM - 2026-07-03







دابەزێنە

