riklam

سودانی و کابینەکەی خانەنشینکران

عیراق 03:05 PM - 2026-07-04
لیستی خانەنشینکراوەکان میدیاکان

لیستی خانەنشینکراوەکان

سەرۆککۆماری عیراق مەرسومێکی کۆماریی دەرکرد، کە تێیدا بڕیاردراوە بە خانەنشینکردنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی پێشوو و ئەندامانی کابینە وزارییەکەی.

بەپێی ئەو بەڵگەنامەیەی کە بڵاوکراوەتەوە، مەرسومی کۆماریی ژمارە (24) پاڵپشت بە ئەحکامەکانی بەندی (حەوتمەم) لە مادەی (73)ی دەستور، و بەندی (یەکەم) لە مادەی (14)ی یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی ژمارە (9)ی ساڵی 2014، و لەسەر پێشنیازی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عیراق دەرکراوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم مەرسومە ئەو وەزیرانە ناگرێتەوە کە لە پێکهاتەی حکومەتی نوێی ئێستادا پۆستەکانی خۆیان پاراستووە، لەوانەش فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و خالید شوانی، وەزیری داد.

مەرسومەکە لە بڕگەی یەکەمیدا بڕیاری داوە بە خانەنشینکردنی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانی پێشوو کە ئەمانەن:

1-محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی پێشوو
 2-حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت
3- تەیف سامی وەزیری دارایی
4-عەبدولئەمیر کامیل عەبدوڵا وەزیری ناوخۆ
5-ساڵح مەهدی مەتڵەب وەزیری تەندروستی
6- خالید بەتال نەجم وەزیری پیشەسازی و کانزاکان
7-ئەسیر داود سەلمان وەزیری بازرگانی
8-عەون زیاب عەبدوڵا وەزیری سەرچاوەکانی ئاو
9-ئەحمەد فەکاک ئەحمەد وەزیری رۆشنبیری، گەشتوگوزار و شوێنەوار
10- ئەحمەد جاسم سابیر وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
11-هەڵۆ مستەفا عەسکەری وەزیری ژینگە
12-بێنگین عەبدوڵا ڕێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییە گشتییەکان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket