riklam

زەیدی: سوپاسی یەکێتی دەکەم بۆ پشتیوانیکردنی حکومەتەکەم دژی گەندەڵکاران

عیراق 05:12 PM - 2026-07-04
عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عیراق

عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق

عیراق یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سەرۆک وەزیرانی عیراق، لە پەیامێکدا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرجەم ئەو لایەن و کەسایەتییانە دەکات، کە پشتگیریی حکومەتەکەی دەکەن لە شەڕی دژی گەندەڵیدا، لەنێویشیاندا (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان).

عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق لەپۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی  ئێکس رایگەیاند: حکومەت بە پێداگری و بڕیاری نەگۆڕەوە بەردەوام دەبێت لە سزادانی گەندەڵکاران و گێڕانەوەی مافەکانی دەوڵەت و جێگیرکردنی سەروەریی یاسا، بەبێ گوێدانە هیچ فشارێک، هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆم ئاڕاستەی سەرجەم ئەو لایەن و کەسایەتییانە دەکەم، کە پشتگیریی حکومەتەکەم دەکەن لە شەڕی دژی گەندەڵیدا، لەنێویشیاندا (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان).

هاوکات، سەرۆک وەزیران سوپاسی گەلی عیراق و ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و مەرجەعە باڵاکان و ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە (موقته‌دا سەدر) و چوارچێوەی هەماهەنگی و ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانی کرد بۆ پشتگیرییەکانیان.

دووپاتیشیکردەوە، ئەم پشتیوانییە نیشتمانییە بەرفراوانە دەیسەلمێنێت کە دژایەتیکردنی گەندەڵی تەنها شەڕی حکومەت نییە، بەڵکو شەڕی تەواوی نیشتمانە بۆ بەرگریکردن لە سامانی گشتی و داهاتووی عیراق.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket