riklam

هێزە ئەمنییەکان نزیکەی 10 گەنجی کوردیان دەستگیرکرد

جیهان 03:09 PM - 2026-07-04
الرقە- تل ابیض-الحسکە میدیاکان

الرقە- تل ابیض-الحسکە

سووریا

دوای گرتنەوەی شارۆچکەی تەل عەران، هێزە گشتیەکانی حکومەتی کاتی سوریا گەمارۆکانیان بۆ سەر خەڵکی عەفرین توندتر کردەوە و چەند گەنجێکی کوردیان لەسەر ڕێگای ڕەقە – حەسەکە دەستگیر کرد.

ئەمڕۆ 4ی7ی2026 روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەڕاپۆرتێکدا رایگەیاند: ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی گشتیی حکومەتی کاتیی سوریا نزیکەی 10 گەنجی کوردیان لە خاڵێکی پشکنینی شارۆچکەی ئەلکەرامە لە لادێی رەقە دەستگیرکردووە، لە کاتێکدا لەگەڵ بنەماڵەکانیان بەرەو پارێزگای حەسەکە گەشتیان کردووە.

بەپێی زانیارییەکان گەنجە ڕفێندراوەکان خەڵکی ناوچەی عەفرینی رۆژئاوای کوردستانن، لەوێشەوە ڕفێندراون بۆ شوێنێکی نادیار و تا ئێستاش چارەنووسیان دیارنییە.

هاوکات، بنەماڵەی دەستبەسەرکراوان داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، بەپەلە دەستوەردان بکەن بۆ ڕوونکردنەوەی چارەنووسی کوڕەکانیان و شوێنی دەستبەسەرکردنیان.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە 1ی تەممووزدا لە شارۆچکەکانی تەل عەران و تەل حەسل لە لادێکانی رۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب کە بەشێوەیەکی سەرەکی پێکهاتەی کوردی تێدا نیشتەجێیە، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بەرفراوان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حکومەتی کاتی سوریاوە ئەنجامدرا، کە زیاتر لە 200 ئۆتۆمبێلی سەربازی تێیدا بەشداربوون، هەروەها ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان کە لە چەند خاڵێکی ئەو دوو شارۆچکەیە جێگیر بوون، بەتایبەتی لە دەورووبەری بازنەی ئەلدلە لە شارۆچکەی تەل عەران و لە ئەنجامدا 6 گەنجی کورد دەستگیرکران و ژنێکی کورد ئەشکەنجە درا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket