riklam

زانکۆی سلێمانی بەشداری کۆنگرەی جیهانی گەشەپێدانی بەردەوام دەکات

کوردستان 10:06 PM - 2026-06-25
بەشیک لە کۆنگرەکە PUKMEDIA

بەشیک لە کۆنگرەکە

کۆنگرەی جیهانی گەشەپێدانی بەردەوام بە بەشداری زانکۆی سلێمانی لە ئەندۆنیسیا کۆتایی هات و وەفدی زانکۆکەش رایگەیاند: هەوڵەکانمان بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی نێودەوڵیی زانکۆی سلێمانی و بەشداریی کاریگەر لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام هەروا بەردەوام دەبن.

وەفدێکی زانکۆی سلێمانی بەشداریکرد لە کۆنگرەی جیهانیی گەشەپێدانی بەردەوام (GSDC 2026) لە جاکارتای پایتەختی ئەندەنوسیا، لەنزیکەوە ئاگاداری نوێترین ڕەوت و ئەزموونە جیهانییەکان بوون لە بواری گەشەپێدانی بەردەوام و خوێندنی باڵا.

وەفدەکە رایانگەیاند: لە ئەنجامی ئەم بەشدارییە چوار ڕۆژییەدا، زانکۆی سلێمانی توانی پەیامی خۆی و نموونە سەرکەوتووەکانی لە بواری گەشەپێدانی بەردەوام بە دەیەها زانکۆ و دامەزراوەی جیهانی بگەیەنێت، هەروەها دەرفەتی دروستکردنی پەیوەندی و گفتوگۆی نوێمان لەگەڵ هاوبەشانی نێودەوڵەتی بۆ خۆمان ڕەخساند.

ئەوەش ئاماژەی پێکراوە، کۆنگرەکە بە کۆتایی هات، بەڵام هەوڵەکانمان بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی نێودەوڵیی زانکۆی سلێمانی و بەشداریی کاریگەر لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام بەردەوام دەبن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket