riklam

نزار ئامێدی: یادی عاشورا ببێتە کاروانی بنیادنانی دەوڵەت

عیراق 09:30 PM - 2026-06-25
سەرۆککۆماری عیراق راگەیاندنی سەرۆککۆمار

سەرۆککۆماری عیراق

سەرۆککۆمار

نزار ئامێدی سەرۆك كۆماری عیراق، لە پەیامێكدا كە ئاراستەی گەلی عیراقی كرد بەبۆنەی ساڵیادی عاشورا، تەئكیدی كردەوە لەسەر پێویستی وەرگرتنی وانە مەزنەكان لە ڕاپەڕینی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لێبێت) لە كاروانی بنیادنانی دەوڵەت و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی یاسادا.

وتیشی: لە پێش هەمووشیانەوە باوەڕبوون بە چاكسازی، پابەندبوون بە دادپەروەری، ڕێزگرتن لە شكۆی مرۆڤ، پێشخستنی بەرژەوەندی گشتی، و چەسپاندنی بەهاكانی هاووڵاتیبوون و پێكەوەژیان و یەكڕیزی نیشتمانی.

سەرۆك كۆماری عیراق ئاماژەی بەوەش كرد كە ساڵیادی عاشورا تەنها بۆ بیرهێنانەوەی ڕابردوو نییە، بەڵكو هاندەرە بۆ وەرگرتنی بەها بەرزەكانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاریەكانی ئێستا و دروستكردنی داهاتوو، بە شێوەیەك كە یەكگرتوویی كۆمەڵگە بەهێز بكات و یەكڕیزی نیشتمانی بپارێزێت، و كلتووری گفتوگۆ و لێبوردەیی و هاوكاری لەنێوان هەموو ڕۆڵەكانی نیشتماندا بچەسپێنێت.

نزار ئامێدی ئاماژەی بەوەشدا كە موسڵمانان بە هەموو مەزهەب و خوێندنگە و بۆچوونە جیاوازەكانیانەوە، كۆكن لەسەر خۆشەویستی ئالوبەیتی پێغەمبەری ئیسلام (درودی خوای لەسەر بێت) و ڕێزگرتن لێیان و شانازیكردن بە پێگە باڵاكەیان لە مێژوو و ویژدانی ئومەتی ئیسلامیدا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket