riklam

وەزارەتی نەوت: دەنگۆی کشانەوەی عیراق لە ئۆپێک دوورە لەڕاستییەوە

عیراق 03:34 PM - 2026-06-25
بیناى وەزارەتى نەوتى عیراق راگەیاندنى وەزارەت

بیناى وەزارەتى نەوتى عیراق

هەناردەکردنەوەی نەوت

وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند: بەهیچ شێوەیەک هەڕەشەى کشانەوەى عیراق لە ئۆپێک رەنگدانەوەی هەڵوێستی رەسمی حکومەتی عیراق نییە.

وەزارەتى نەوتى عیراق لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن عیراق هەڕەشەى کشانەوەى لە ئۆپێک کردووە، هەڵوێستى رەسمى حکومەتى عیراق نییە و جەختی کردەوە کە ئەم بابەتە لەلایەن سەرۆک وەزیران یان کابینەی حکومەتەوە نەخراوەتەڕوو، بەڵکو بەپێچەوانەوە، لێکتێگەیشتنێکی ئاستبەرز لە نێوان وڵاتانی ئەندامدا لە ئۆپێک هەیە بۆ رەچاوکردنی دۆخی تایبەتی عیراق.

ئەم روونکردنەوەیەی وەزارەتى نەوت دوای ئەوە هات کە ئاژانسی "بلۆمبێرگ نیوز" لە زاری سەلیم روکابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوتەوە بڵاویکردبووەوە، ئەگەر پشکی بەرهەمهێنانی عیراق زیاد نەکرێت، ئەوا بەغداد کشانەوەی خۆی لە رێکخراوى ئۆپێک تاوتوێ دەکات، هاوکات ئاژانسی "رۆیتەرز"یش لە زاری بەرپرسێکی باڵاوە ئاماژەی بە قەیرانی دارایی عیراق کردبوو بەهۆی کەمبوونەوەی هەناردەی نەوتەوە.

لە کۆتاییدا وەزارەتى نەوتى حکومەتى فیدراڵ دووپاتی کردەوە، کە ئەم هاوکاری و تێگەیشتنە رەچاودەکرێت بۆ ئەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی عیراق بگاتە ئاستێکی دادپەروەرانە، تاوەکو بتوانێت پێگەی خۆی وەک دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری ناو رێکخراوی ئۆپێک بپارێزێت و داهاتی دارایی پێویست بۆ پەرەپێدانی وڵات دابین بکات.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket