riklam

بومەلەرزەکەی فەنزوێلا مەترسی تسۆنامی هەیە

جیهان 09:14 AM - 2026-06-25
دیمەنێکی فەنزوێلا BBC

دیمەنێکی فەنزوێلا

دوو بومەلەرزەی بەهێز فەنزوێلای هەژاند و کارەساتی گەورەی ناوەتەوە، بەهۆیەوە ئاژانسەکان ئاماژە بە روودانی تسۆنامی دەکەن لەو ناوچەیە و هەتا ئێستاش زیانەکان نەزانراوە.

ئاژانسەکان رایانگەیاندووە: بەیانی ئەمڕۆ دوو بومەلەرزەی بەهێز بە گوڕەکانی 7.2 و 7.5 فەنزوێلای هەژاندوە، کە نێوانیان تەنها 39 چرکە بووەو چەندین بینای روخاندوەو خەڵکی ناوچەکە رژاونەتە سەر شەقامەکان و هۆشداری لە دروستبونی شەپۆلی تسۆنامی دەدرێت.

ئەوەش ئاشكرا دەکرێت، کە تیمە فریاگوزارییەکان کە 500 کەسن هەوڵی هاوکاری خەڵکەکە دەدەن و تا ئێستا توانیویانە 18 کەس بە زیندووی لەژێر داروبەردی بینا رووخاوەکان رزگار بکەن و زانیارییە سەرەتاییەکانیش گیانلەدەستدانی 30 کەس رادەگەیەنن و بەسەدان کەسیش برینداربوون، زەرەرو زیانەکانیش بەرێژەیەکی بەرز هەژمار دەکرێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە رێگەی پۆستێکەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتەکەی ئامادە و بەپەرۆشە و توانای هەیە هاوکاری پێشکەش بکات و رایگەیاند: سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەتەکەمان ئاگادار کراونەتەوە بۆ ئەوەی بە خێرایی ئامادەبن بۆ هاوکاریکردن، بەداخەوە کە زانیارییە سەرەتاییەکان لەبارەی رووداوەکە دڵخۆشکەر نین.

هاوکات دێلسی ڕۆدریگێز سەرۆکی بەوەکالەتی ڤەنزوێلا بەهۆی زۆری زیانەکانی بومەلەرزەکە باری نائاسایی لە سەرانسەری وڵاتدا ڕاگەیاند و لەلایەکی تریشەوە سوپاسگوزاری خۆی بۆ پشتیوانی و هاوکارییەکانی سەرۆکی ئەمریکا دەربڕی کە لە دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکەوە پێشکەش بە وڵاتەکەی کردووە.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket