riklam

باڵیۆزی رووسیا بۆ سەرۆک بافڵ: یەکێتی سیاسەتێکی حەکیمانە و هاوسەنگ پەیڕەو دەکات

کوردستان 05:04 PM - 2026-06-25
وێنەیەکى دیدارەکە نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆک بافڵ

وێنەیەکى دیدارەکە

سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئیلبروس کۆتراشێڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عیراق کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ لەسەر دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی سیاسی، ئابووری و ئەمنیی عیراق کرا و جەخت لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە کرایەوە.

هەردوولا دووپاتیان لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و رووسیا کردەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، باڵیۆزی رووسیا باسی لە رۆڵی کاریگەری بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە و وتی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سیاسەتێکی حەکیمانە و هاوسەنگ پەیڕەو دەکات و لامان گرنگە کە نەوەیەکی سیاسیی گەنج لە عیراق هاتوونەتە پێشەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket