شەشەمین کۆنگرەی كۆمەڵەی ئەكادیمیانی كوردستان لە سلێمانى بەڕێوەچوو
کوردستان 07:03 PM - 2026-06-25
تایبەت
وێنەیەکى کۆنگرەکە
ئەمڕۆ كۆمەڵەی ئەكادیمیانی كوردستان
لە سلێمانى شەشەمین کۆنگرەیان خۆیان بەست و بە گوڕوتینێكی زانستییەوە درێژە بە
ئەركەكانیان دەدەن لە پێناو پێشخستنی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی كوردستان و 15 ئەكادیمیست وەك ئەندامی نوێی دەستەی كارگێڕی كۆمەڵەكە هەڵبژێردران، کە سەرجەمیان لەسەر لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ى6ى2026 لە شاری
سلێمانی شەشەمین كۆنگرەی كۆمەڵەی ئەكادیمیانی كوردستان بەڕێوەچوو، ئەمەش لە کاتێکدایە
كۆمەڵەی ئەكادیمیانی كوردستان لە نیسانی 2013دا كۆتا كۆنگرەی خۆی ئەنجامدابوو، كە
چەندین ساڵە شەرعیەتی هەلبژاردنی نەمابوو، ئەمڕۆ
پەیڕەوی نوێی كۆمەڵەكە پەسەندكرا بە تێكڕای دەنگی ئەندامانی كۆنگر و لە كۆی 421
ئەندام كۆنگرە 346 ئەندام كۆنگرە ئامادەبوون و نیسابی یاسایی كۆنگرە تەواوبوو.
لە ئەنجامى کۆنگرەى ئەمڕۆدا 15
ئەكادیمیست وەك ئەندامی نوێی دەستەی كارگێڕی كۆمەڵەكە هەڵبژێردران، سەرجەمیان
لەسەر لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانن و لەو 15 ئەندام دەستەی كارگێڕییە 4 ژنی
تیایە و جگە لە موسڵمان نوێنەری پێكهاتەی ئاینی و مەزهەبی جیاواز لەخۆدەگرێت، كە
گوزارشت لە فرەڕەنگی هەرێمی كوردستان دەكات و نوێنەرە سەركەوتووەكان نوێنەرایەتی
شارەكانی سلێمانی، هەولێر، دهۆك، هەلەبجە، كەركوك، چەمچەماڵ، دەڤەری راپەڕین،
كۆیە، بەغداد دەكات و جگە لە نەتەوەی كورد لە دەستەی كارگێڕیدا توركمان وەك
پێكهاتەی نەتەوەیی دیکە و فەیلی وەك پێكهاتەی مەزهەبی دیکە و كاكەییش لەخۆدەگرێت.
هاوکات بارەگای سەرەكی كۆمەڵە لە
سلێمانی دەبێت و لەماوەی پانزە رۆژدا پێویستە ئەم دەستە نوێیە لەو 15 ئەكادیمیستە
لەناو خۆیاندا هەڵبژاردن ئەنجام بدەن بۆ: ( سەرۆكی
كۆمەڵە - جێگری سەرۆكی كۆمەڵە - بڕیاردەری
كۆمەڵە).
ئەم كۆمەڵەیە
لە تەموزی 1995 لە شاری هەولێر لەسەر دەستی كۆمەڵێك ئەكادیمیست دامەزراوە بە
سەرۆكایەتی خوالێخۆشبوو پ.د. كەمال خۆشناو و رێكخراوێكی ئەكادیمی، زانستی، رۆشنبیری،
پیشەییە، تایبەتە بە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا لە زانكۆكان و دەرەوەی
زانكۆكان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مووچەی خانەنشینی کرێکاران زیاد دەکرێت
08:36 PM - 2026-06-25 -
تەندروستی سلێمانی بەشێکی نوێی بۆ نەشتەرگەری قەڵەوی و زیندەپاڵ کردەوە
05:51 PM - 2026-06-25 -
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.9 پلە ژاپۆنی هەژاند
04:14 PM - 2026-06-25 -
سالار مەحمود لەپەرلەمانی نەرویج پرسی رەوەندی کوردی و کاری هاوبەش تاوتوێ دەکات
01:05 PM - 2026-06-25
ئەمانەش ببینە
باڵیۆزی رووسیا بۆ سەرۆک بافڵ: یەکێتی سیاسەتێکی حەکیمانە و هاوسەنگ پەیڕەو دەکات
05:04 PM - 2026-06-25
وەزارەتی نەوت: دەنگۆی کشانەوەی عیراق لە ئۆپێک دوورە لەڕاستییەوە
03:34 PM - 2026-06-25
دەرگای پێشكەشكردن بۆ دبلۆمی باڵا، ماستەرو دكتۆرا دەكرێتەوە
03:24 PM - 2026-06-25
هۆكارەكانی پشت بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارو دابەزینی نرخی دینار چین؟
01:37 PM - 2026-06-25
زۆرترین خوێنراو
-
ئیمزای یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان واشنتۆن و تاران
بیروڕا 11:27 AM - 2026-06-25 -
كێ مافی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی هەرێمی كوردستانی هەیە؟
بیروڕا 11:17 AM - 2026-06-25 -
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لە بەرژەوەندی ترەمپ بڕیاریدا
جیهان 10:43 AM - 2026-06-25 -
هەرێمی کوردستان و یەکێتی لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی نوێدا
بیروڕا 10:31 AM - 2026-06-25 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
کوردستان 10:16 AM - 2026-06-25 -
پۆلیس: ئاگاداری پارەی ساختەبن لە بازاڕدا
کوردستان 10:02 AM - 2026-06-25 -
بومەلەرزەکەی فەنزوێلا مەترسی تسۆنامی هەیە
جیهان 09:14 AM - 2026-06-25 -
هەرێمی کوردستان لە دووڕيیانی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەدا
بیروڕا 09:50 PM - 2026-06-24







دابەزێنە

