riklam

مووچەی خانەنشینی کرێکاران زیاد دەکرێت

کوردستان 08:36 PM - 2026-06-25
پارەی عیراقی PUKMEDIA

پارەی عیراقی

ئەنجومەنی وەزیران مووچەی خانەنشینی کرێکاران بەرزدەکاتەوەو وابڕیارە کەمترین مووچەیان 500 هەزار دینار بێت، ژمارەی ئەو کرێکارانەش کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە هەزار کەسە.

ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە، 24ی 6ی 2026، لەسەر پێشنیاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بڕیاریدا بە بەرزکردنەوەی کەمترین مووچەی خانەنشینیی کرێکاران بۆ 500 هەزار دینار،

ئەم هەنگاوە پاڵپشتە بە یاسای هەموارکراوی ژمارە (4ی ساڵی 2012) و یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی عێراق ژمارە (9ی ساڵی 2014، کە زیادکردنەکە سەرجەم ئەو کرێکارە خانەنشینانە دەگرێتەوە کە مووچەی مانگانەیان لە 500 هەزار دینار کەمتر بووە، کە ژمارەیان زیاتر لە هەزار کەسە.


ئاماژە بەوەش کراوە، کەبڕیارەکە ئەو کرێکارە دەستەبەرکراوانە دەگرێتەوە کە بەهۆی (تەمەن، گیانلەدەستدان، یان پێکانی کار) خانەنشین کراون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket