یەکێتی هەوڵدەدات پترۆ دۆلار بۆ ناوچە نەوتییەکان دەستەبەر بکات
کوردستان 10:12 AM - 2023-12-05هاوپەیمانێتییەکانی یەکێتی لە کەرکوک و نەینەوا
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ داهاتووی سەرجەم پارێزگاکان و بەتایبەت ناوچە جێناكۆكەكان، دەیەوێت گرنگی تایبەت بە كەرتی پیشەسازی و وزە بدات، لەو رێگەیەشەوە خزمەت بەو ناوچانە بكات و كارەبای پێویستیان بۆ دابینبكات، هاوكات بە پیشەسازی بەرهەمە نەوتییەكان و پێداویستی سوتەمەنی بۆ پارێزگاكان دەستەبەر بكات و هاوکات پارەی پترۆ دۆلار بۆ خزمەتی ناوچە جێناکۆکەکان تەرخانبکات .
یەكێتی پارەی پتڕۆ دۆلار بۆ خزمەتی كەركوك تەرخاندەكات
حازم هەمەوەندی كاندیدی ژمارە 25 لە هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بە ژمارە ١٤٢، لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "لەدوای ریفراندۆم و لێكەوتەكانییەوە شاری كەركوك لە خزمەتگوزاری بێبەش كراوە، لە گەڕەكە كوردنشینەكانیش كێشەی كەمی خزمەتگوزاری و بەتایبەت كەمی كارەبا هەیە، بۆیە پلانی تۆكمەمان بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمی كارەبا لە شارەكە داڕشتووە".
"هەوڵدەدەین پارەی پتڕۆ دۆلار بۆ خزمەتی خەڵكی كەركوك تەرخانبكەین، لەو رێگەیەشەوە هەلی كار بۆ گەنجان دابینبكەین و بایەخی زیاتر بە خستنەوەكاری پاڵاوتگە نەوتییەكان بدەین" حازم هەمەوەندی وادەڵێت.
بە پیشەسازی بەرهەمە نەوتییەكان پێداویستی سوتەمەنی نەینەوا دەستەبەر دەكرێت
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پارێزگای نەینەوا هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی كارەبا دەدات و دەیەوێت لەرێگەی پیشەسازی بەرهەمە نەوتییەكانەوە پێداویستی هاووڵاتیانی سنوورەكە لە سوتەمەنی دەستەبەر بكات.
دەروێش بیسۆ كاندیدی ژمارە ٤ لە هاوپەیمانی خەڵكی نەینەوا بە ژمارە ١٣٤ لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "بەسەركەوتنمان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، هەوڵدەدەین دەستەبەری وێستگەی بەرهەمهێنانی زیاتری وزە و چارەسەری كێشەی كارەبا لە شارو شارۆچكە و گوندەكانی پارێزگاكە بكەین و لەرێگەی پیشەسازی بەرهەمە نەوتییەكانەوە دەرفەتی كاری زیاتر بۆ خەڵكی نەینەوا بڕەخسێنین".
"لەرێگەی تیمەكانمانەوە لەحكومەتی فیدراڵ كار بۆ رێكخستن و خستنەوەكاری پاڵاوگەی پارێزگای نەینەوا دەكەین، كە پێداویستی هاووڵاتیان لە سوتەمەنی دەستەبەر دەكات" دەروێش بیسۆ وادەڵێت.
تیمی یەكێتی كار بۆ گەڕاندەوەی پاڵاوتگەی نەوت بۆ دیالە دەكات
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەڕێگەی تیمەكەیەوە لە حكومەتی فیدراڵ كار بۆ گەڕاندەوەی پاڵاوتگەی نەوت بۆ دیالە دەكات و دەیەوێت چارەسەری كێشەی كارەبا لەناو شار و گوندەكانی پارێزگاكە بكات.
ئەوس ئیبراهیم كاندیدی ژمارە 5 بە لیستی سەربەخۆی ژمارە ١٢٠ لە دیالە لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "لەڕێی تیمی یەكێتییەوە لە حكومەتی فیدراڵ كار بۆ گەڕانەوەی پاڵاوتگەی نەوت دەكەین، كە هەلی كار زیاد دەكات و دەبێتە هۆی دابینكردنی پێداویستییەكانی هاووڵاتیان لە ڕووی سوتەمەنییەوە".
"هاوكات كار بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەبا لەناو شار و شارۆچكە و گوندەكانی پارێزگاكە و دابینكردنی وێستگەی زیاتری كارەبا دەكەین، ئەمە جگە لەپێشخستنی پیشەسازی بەرهەمە نەوتییەكانی پارێزگای دیالە" ئەوس ئیبراهیم وادەڵێت.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە لەخەمی كەرتی پیشەسازی و وزەدا بووە، بەتایبەت لە ناوچە جێناكۆكەكان، بۆ ئەو مەبەستەش لە پەیام و بەرنامەی لیست و هاوپەیمانێتییەكانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق هەوڵی دابینكردنی پێداویستییە پیشەسازییەكانی داوە، هاوكات لە حكومەتی فیدراڵیش بەهەمان شێوە بەردەوام دەبێت بۆ گرنگیدان بەو كەرتە، تابتواندرێت ئەو ناوچانە لەرێگای پیشەسازی و وزەوە ئاوەدان بكرێنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەهاب هەڵەبجەیی: یەکێتی و سەرۆک بافڵ راستیان کردەوە
11:40 PM - 2024-05-21 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
04:20 PM - 2024-05-21 -
کۆمسیۆن پێنج کورسی پەرلەمانی بۆ پیکهاتەکانی کوردستان دیاریدەکات
10:51 AM - 2024-05-21 -
مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن
02:00 PM - 2024-05-20
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لە نێوان هەرێم و بەغدا لێکتێگەیشتنی باش هەیە
05:18 PM - 2024-05-21
دادگای فیدراڵی سكاڵاكهی مهسرور بارزانی لهبارهی كورسی پێكهاتهكان رهتكردهوه
02:09 PM - 2024-05-21
وتەبێژی یەکێتی: هەرگیز یەکێتی لەگەڵ نەمانی کورسی پێکهاتەکان نەبووە
12:34 PM - 2024-05-21
قوباد تاڵەبانی: ئیرادەی گەلی ئێران رۆژە ناخۆشەکان تێدەپەڕێنێت
10:30 AM - 2024-05-21
زۆرترین خوێنراو
-
یادتان بە خێر ئازیزەکانم
بیروڕا 07:48 PM - 2024-05-21 -
قوباد تاڵەبانی: لە نێوان هەرێم و بەغدا لێکتێگەیشتنی باش هەیە
کوردستان 05:18 PM - 2024-05-21 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 04:20 PM - 2024-05-21 -
کاروان ئەنوەر: هەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ بۆ ئازادکردنی شاکار ستار
کوردستان 03:28 PM - 2024-05-21 -
دادگای فیدراڵی سكاڵاكهی مهسرور بارزانی لهبارهی كورسی پێكهاتهكان رهتكردهوه
کوردستان 02:09 PM - 2024-05-21 -
شاڵاو کۆسرەت پرسەنامەیەک ئاراستەی ئازاد سماقولی دەکات
پرسەنامە 01:39 PM - 2024-05-21 -
وتەبێژی یەکێتی: هەرگیز یەکێتی لەگەڵ نەمانی کورسی پێکهاتەکان نەبووە
کوردستان 12:34 PM - 2024-05-21 -
کۆمسیۆن پێنج کورسی پەرلەمانی بۆ پیکهاتەکانی کوردستان دیاریدەکات
کوردستان 10:51 AM - 2024-05-21