riklam

وەهاب هەڵەبجەیی: یەکێتی و سەرۆک بافڵ راستیان کردەوە

کوردستان 11:40 PM - 2024-05-21
وەهاب هەڵەبجەیی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەژماری وەهاب هەڵەبجەیی

وەهاب هەڵەبجەیی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت: "بەداخەوە مامەڵەیەکی خراپ بە کورسی کۆتای پێکهاتەکان کرا و خرانە خزمەت بەرژەوەندی تایبەت و کەسانێک کرانە خاوەنی ئەو کورسیانە کە نوێنەری ڕاستیی پێکهاتەکان نەبوو، بۆیە یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان و سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەم هەڵەیەیان ڕاستکردەوە".

وەهاب هەڵەبجەیی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وتارێکدا کە لە بەشی بیروڕای PUKMEDIA بڵاوکراوەتەوە رایدەگەیەنێت: "هیچ هێز و لایەنێک ناتوانێت مزایەدە بەسەر یەکێتی نیشتیمانیی کوردستاندا بکات، هەر لە سەرەتاوە ئەوە سەرۆک مام جەلال بوو لە ساڵی 1992 کە پێشنیاری دانانی کورسی کرد بەشێوەی کۆتا بۆ پێکهاتەکان وەک بەشێک لە بیروباوەڕی خۆی بە پرۆسەی دیموکراتی و بەشداریپێکردنی تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە بڕیارە سیاسیی و چارەنوسسازەکانی گەلەکەمان".

"بەڵام بەداخەوە مامەڵەیەکی خراپ بە کورسی کۆتای پێکهاتەکان کرا و خرانە خزمەت بەرژەوەندی تایبەت و کەسانێک کرانە خاوەنی ئەو کورسیانە کە نوێنەری ڕاستیی پێکهاتەکان نەبوو، بۆیە یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان و سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەم هەڵەیەیان ڕاستکردەوە"، وەهاب هەڵەبجەیی وادەڵێت.


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket