riklam

سەرۆك بافڵ بەشداری لە پرسەی سەرۆككۆماری ئێران دەكات

کوردستان 08:50 PM - 2024-05-21
سەرۆک بافڵ، لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ، لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ بەشداری لە پرسەی سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران و حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و یاوەرانیان سەردانی تاران دەکات.

 

رۆژی 19ـی 5ـی 2024، لەکاتی گەڕانەوەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران و وەفدێکی هاوڕێی لە پارێزێگای ئازەربایجانی رۆژهەڵاتی بۆ پارێزگای تەبرێز، هێلیکۆپتەرەکەیان تێکشکاو دوای گەڕانێکی زۆر، میدیای رەسمی ئێران گیانلەدەستدانی سەرجەم سەرنشینانی ئەو هێلیکۆپتەرەی راگەیاند.

 

ئەو سەرنشینانەی لە هێلیکۆپتەرەکەدابوون بریتیبوون لە؛ ئیبراهیم رەئیسى سەرۆککۆمارى ئێران، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، ئایەتوڵا ئەلهاشم ئیمام جومعەی تەبرێز، مالیک رەحمەتی پارێزگاری تەبرێز، سەرۆکی پاسەوانەکان و پاسەوانێکی سەرۆک کۆمار، فڕۆکەوانەکە و دوو یاریدەدەری.

 

بۆ بەشداریکردنی لە پرسەکەشدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی تاران دەکات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket