riklam

کاروان ئەنوەر: هەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ بۆ ئازادکردنی شاکار ستار

کوردستان 03:28 PM - 2024-05-21
سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسان سەردانی شاکار ستار دەکات PUKMEDIA

سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسان سەردانی شاکار ستار دەکات

سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان سەردانی رۆژنامەنووس شاکار ستاری کرد و راشیگەیاند: "به‌ڵێنماندا له‌ رێگه‌ی تیمی پارێزه‌ره‌كانمانه‌وه‌ له‌چوارچێوه‌ی یاساو رێساكاندا سه‌رجه‌م تواناكانمان بخه‌ینه‌ كار تا له‌ راگرتن، به‌كه‌فاله‌ت ئازاد بكرێت".

شاکار ستار هیچ گلەییەکی نییە

كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌ وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕ‌ۆ 21/5/2024 له‌ناو ده‌زگای ئاسایشی گشتی سه‌ردانی رۆژنامه‌نووس شاكار ستارمان كرد، كه‌ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی و باوكی شاكارمان له‌گه‌ڵ بوو".

"له‌ ئه‌حواڵ و گوزه‌رانی شاكارمان پرسی و ناوبراویش له‌سه‌ر ره‌فتارو شوێنی حه‌وانه‌وه‌و خواردن و گوزه‌رانی هیچ گله‌ییه‌كی نه‌بوو، ئێمه‌ش پاش به‌دواداچونمان ده‌ركه‌وت كه‌ ده‌زگای ئاسایش داواو سكاڵای تایبه‌تیان له‌سه‌ر ناوبراو نییە ‌و یاسا سه‌روه‌ره‌ له‌راگرتن و ئازاد كردنی، هاوكات وه‌ك له‌ لقی سلێمانی به‌ڵێنماندا له‌ رێگه‌ی تیمی پارێزه‌ره‌كانمانه‌وه‌ له‌چوارچێوه‌ی یاساو رێساكاندا سه‌رجه‌م تواناكانمان بخه‌ینه‌ كار تا له‌ راگرتن به‌كه‌فاله‌ت ئازاد بكرێت"، كاروان ئه‌نوه‌ر وایوت.

ته‌شهیری به‌خه‌ڵكی سلێمانی كردووه‌

پێشتریش هۆزان قادر لێپرسراوی رێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف گه‌شه‌پێدان به‌ وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندبوو :"به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانمان شاكار ستار ته‌شهیری به‌خه‌ڵكی سلێمانی كردووه‌و له‌چه‌ند شوێنێك باسی تێكچوونی دۆخی ئه‌منی شاری سلیمانی كردووه‌، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ داواكاری گشتی هاتۆته‌ سه‌رخه‌ت و به‌ فه‌رمانی دادگا له‌سه‌ر داوای داواكاری گشتی ده‌ستگیركراوه‌، هه‌روه‌ها زانیاری ته‌واومان له‌ میدیای (تیوار نیوز) وه‌رگرتووه‌ كه‌ جگه‌ له‌ شاكار ستار پێنج كارمه‌ندی تریان ماڵیان له‌سلێمانیه‌و ژیانی ئاسایی خۆیان به‌ڕ‌ێده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی هیچ گرفتێكیان هه‌بێت".

"شاکار ستار هیچ پله‌یه‌كی ئه‌ندامبوونی نییە‌ له‌سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و وه‌ك رۆژنامه‌نووس ناوی تۆمار نەکراوە"، هۆزان قادر واده‌ڵێت.

ده‌زگای ئاسایش به‌چه‌ند تۆمه‌تێكی بێ بنه‌ما تۆمه‌تبارده‌كات

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار (ش، ع، م) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردبووەوە و ئاماژه‌ی بەوەکردبوو: "تۆمه‌تبار كاری ئاماده‌كردن و پێشكه‌شكردنی بۆ چه‌ند زنجیره‌ ر‌اپۆرتێكی ناڕ‌است و چه‌واشه‌كار بۆ په‌یجێكی ناره‌سمی كردووه‌، له‌ ر‌اپۆرته‌كانیدا ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم به‌چه‌ند تۆمه‌تێكی ناڕ‌است و بێ بنه‌ما و چه‌واشكار تۆمه‌تبارده‌كات، به‌ ئامانجی نانه‌وه‌ی پشێوی و ترس و دڵه‌ڕ‌اوكێ لای هاووڵاتیان".

پێشتر داواکاری گشتی سکاڵای لەسەر شاکار ستار تۆمارکرد و دەستگیرکرا، هەرچەند ناوبراو ئەندامی سەندیکای رۆژنامەنووسان نییە و ناوی تۆمار نەکراوە، بەڵام ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی 5ـی 2024 لێپرسراوی لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لەگەڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی و باوكی شاکار ستار
له‌ناو ده‌زگای ئاسایشی گشتی سەردانی شاکار ستاریان کرد.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket