دادگای فیدراڵی سكاڵاكهی مهسرور بارزانی لهبارهی كورسی پێكهاتهكان رهتكردهوه
کوردستان 02:09 PM - 2024-05-21
PUKMEDIA
باڵەخانەی دادگای فیدراڵی
دادگای فیدڕاڵی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری لەبارەی کورسی پێکهاتەکان رەتکردەوە و فەرمانە سالارییەکەشی
هەڵوەشاندەوە.
تەلار لەتیف لێپرسراوی ناوەندی
کاروباری یاسایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "دوای ئەوەی مەسرور
بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر سکاڵای لەسەر بڕگەی 2 لە ماددەی 2 لە دادگای
فیدراڵی تۆمارکردبوو، هاوکات یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک کەسی سێهەم لەناو
کۆمسیۆندا تانەی لە سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر دا، دادگای فیدراڵی لە
دانیشتنی ئەمڕۆیدا سکاڵاکەی مەسرور بارزانی رەتکردەوە".
"لە
تانەکەماندا سەرجەم بەڵگەنامە یاسایی و دەستورییەکان لەڕێگای تیمی پارێزەرانمانەوە
پێشکەش بە دادگای فیدراڵی کردبوو، لەو روانگەیەشەوە دادگای فیدراڵی دوای دوو جار دواخستنی
دانیشتنەکە، دواجار ئەمڕۆ 21-5-2024 بڕیاری رەتکردنەوەی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەتی
کاربەڕێکەری دەرکرد"، تەلار لەتیف وادەڵێت.
تەلار لەتیف ئاماژەی
بەوەشدا: "بە رەتکردنەوەی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی، فەرمانە سالارییەکە، کە پێشتر
دادگای فیدراڵی بڕیاری لێدابوو هەڵوەشاندوە، بەمەش کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عیراق دەتوانێت دەست بە کارەکانی بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی
پەرلەمانی کوردستان بکاتەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان تانەی لە پێشکەشکردنی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی لە دادگای فیدراڵی داو دادگای فیدراڵیش دوای دوو جار دواخستنی
دانیشتنەکانی لەسەر ئەو پرسە، لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا بە رەتکردنەوەی سکاڵاکەی
مەسرور بارزانی، ئەمەش لە روانگەی خستنەڕووی بەڵگەکان لەسەر نایاسایی سکاڵاکە لەلایەن
تیمی پارێزەرانی یەکێتی-یەوە
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

