riklam

قوباد تاڵەبانی: لە نێوان هەرێم و بەغدا لێکتێگەیشتنی باش هەیە

کوردستان 05:18 PM - 2024-05-21
جێگری سەرۆک وەزیران و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەرێم نووسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆک وەزیران و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەرێم

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ فرانک ریڤۆڵتۆ، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەرێم کۆبووەوە و پێکەوە دواین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و کوردستان و پرسی هەڵبژاردن و چەند بابەتێکی دیکەی جێی بایەخی هەردوولایان تاوتوێ کرد.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەمە ( ٢١ی ئایاری ٢٠٢٤) بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆک وەزیران رۆڵی یۆنامی و بە تایبەت جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی پێشووی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانی بەرز نرخاند لە چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکانی عیراق و کوردستان.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداش، قوباد تاڵەبانی روونی کردەوە کە لەم قۆناغەدا لێکتێگەیشتنی باش هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

 

وتیشی: "راستە کێشەی کەڵەکەبووی زۆر هەیە لەنێوان هەردوولادا، بەڵام دەکرێت بە نیشاندانی نیازپاکیی و کاری هاوبەش هەنگاو بە هەنگاو کێشەکان چارەسەر بکەین، چونکە بەبێ چارەسەرکردنی کێشەکان و بەبێ ستراتیژ و کاری هاوبەش ناتوانرێت بیر لە گەشەپێدانی عیراق و کوردستان و دابینکردنی ژیانی شایستە بۆ هاووڵاتییان بکەینەوە".

 پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەکەوە بوو و باس لە دوایین گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە هەڵبژاردن کرا.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket