riklam

مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن

ی ن ک 02:00 PM - 2024-05-20
سەردانی وەفدێکی مەکتەبی سکرتارییەت بۆلای مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی PUKMEDIA

سەردانی وەفدێکی مەکتەبی سکرتارییەت بۆلای مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەمڕۆ دووشەممە 2024-5-20، لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، مەکتەبی سکرتارییەت لە سلێمانی سەردانی هونەرمەندی گەورەی کورد ( مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی) یان کرد.

لەو سەردانەدا مەکتەبی سکرتارییەت لە نزیکەوە لە تەندروستی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی-یان پرسییەوە و هیوای تەندروست باشیان بۆ خواست.

مەکتەبی سکرتارییەت ستایشی رۆڵ و خزمەت و بەخششەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی-یان کرد کە لە بواری هونەر و میوزیکدا پێشکەشیکردوە و بەرهەمە هونەریی و نیشتمانییەکانی بە سەرمایەیەکی گەورە و بەنرخ لەقەڵەمیاندا و روونیانکردەوە ئاوازی سرودی مەشخەڵانی شۆڕشی نوێی لە زهن و یادەوەری هەموواندا ماوەتەوە و بۆتە بەشێک لەهەیەجانی سەرکەوتنەکانی خەباتی چەکداری شۆڕشی نوێی گەلەکەمان هەموومان شانازی پێوەدەکەین .

لەبەرامبەردا مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سوپاسی مەکتەبی سکرتارییەتی کرد و وتی: "ئەم بەسەرکردنەوە و لە نزیکەوە هەواڵ پرسینانە هەنگاوێکی باشە بۆ بەرزراگرتنی ناوکەسایەتی هەموو ئەو کەسانەی لە بوارە جیاجیاکاندا خزمەتیان بە گەلەکەیان کردووە".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket