riklam

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن

کوردستان 04:20 PM - 2024-05-21
کۆنگرەی رۆژنامەوانی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ PUKMEDIA

کۆنگرەی رۆژنامەوانی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی کونسوڵخانەی ئێرانی لە هەولێر کرد و پرسە و هاوخەمی یەکێتی پێگەیاندن، دواتریش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن".

ئێران کۆمەڵێک سەرکردەی لەدەستدا

شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی 5ـی 2024، سەردانی كونوسڵخانەی ئێرانی لەهەولێر كرد و لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "بەداخەوە کۆماری ئیسلامی ئێران کۆمەڵێک سەرکردەی خزمەتکاری وڵاتەکەی لەدەستدا، وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کاک بافڵ و سەرکردایەتی یەکێتی هاوخەمی خۆمان گەیاندە کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر و لەرێگای ئەوانیشەوە بۆ تاران و باڵیۆزخانەی ئێران لە عیراق".

"ئەمە یەکەم قوربانیدانی کۆماری ئیسلامی ئێران نییە، لەپێناو خاکەکی و ناوچەکەدا قوربانی زۆر گەورەی داوە، ئەوەش دەبێتە هێزێک کە بتوانن ئەو ناخۆشی و خەم و بەڵایەی کە توشیان بوو تێی بپەڕێنن و بە هێزێکی زیاترەوە خەبات و تێکۆشان بکەن"، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ وادەڵێت.

یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ راشیگەیاند: "وەکو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی هەڵبژاردن بووین و ئێستاش ئامادەین، هەروەها لە کۆتا کۆبوونەوەمان لە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی لەگەڵ ئەوەدابووین لەکاتی خۆیدا هەڵبژاردن بکرێت، هەر کاتێکیش بێت ئامادەین".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket