riklam

سەرۆكی یەكێتی لە كوردستان بڵێسەی كۆنگرە و لە بەغداش كۆششی سیاسی جۆشدەدات

کوردستان 01:30 PM - 2023-09-22
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ بەغدا

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵ سەركردەی لایەنە عیراقییەكان كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكاندا پرسی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت و پرسی تەواوبوونی رێكارەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی تاوتوێ كرد، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی یەكێتیش دەڵێت: "سەرۆك بافڵ پێی راگەیاندین هەمیشە لەبەرگری گەلدابین و سەنگەری داواكارییەكانی خەڵك چۆڵ نەكەین".

 

سەرۆك بافڵ پشتیوانی خۆی بۆ فراكسیۆنی یەكێتی دووپات كردەوە

دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی رایگەیاند: "لە كۆبوونەوەی فراكسیۆنەكەمان لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی، دەستخۆشی لە هەوڵەكانمان كرد كە لەماوەی رابردوودا لەپێناو خەڵكی كوردستان ئەنجاممان داون".

"سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ فراكسیۆنەكەمان دەربڕی و داوای لێكردین، هەیشە لەسەنگەری بەرگری خواستەكانی خەڵكدابین  و ئەركمانە كە بۆ پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەگەڵ فراكسیۆنەكانی دیكەی پەرلەمان هەماهەنگی بكەین و لە بەرژەوەندی هەڵەبجەییەكان تێبپەڕێنن" دیلان غەفور وادەڵێت.

 

 

كۆنگرەو خزمەت

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەرێمی كوردستان بڵێسەی جەژنی كۆنگرەی داگیرساندووە و لە بەغداش كۆششە سیاسییەكانی لەپێناو خزمەتی خەڵك درێژەپێدەدات.

 

لە چەند رۆژی رابردوودا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا چاویكەوت بە سەركردەی لایەنە عیراقییەكان و باڵیۆزی وڵاتان لە عیراق كە پێكهاتوون لە نوری مالكی، سەید عەمار حەكیم، هادی عامری، حەیدەر عەبادی، فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق، رەییان كلدانی، ئەحمەد جەبووری (ئەبو مازن)، قەیس خەزعەلی، هەروەها باڵیۆزان ئێریك شۆڤالیێ، ستیڤن چارڵس هیچن و پێی راگەیاندن: "پێویستە پشك و قوتی خەڵكی هەرێمی كوردستان تێكەڵ بە ململانێ سیاسییەكان نەكرێت و بەزووترین كات كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بكرێن".


پرسی هەڵەبجە و هێرشی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت و شایستە داراییەكانی هەرێم تەوەرەی سەرەكی كۆبوونەوەكان بوون


لەبارەی پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەشەوە سەرۆكی یەكێتی بە سەركردە عیراقییەكانی راگەیاند: "بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەستكەوتێكی بچوكە بۆ ئەو قوربانییە گەورەیەی هەڵەبجەییەكان لەپێناو عیراقێكی دیموكراسیدا داویانە و پێویستە لایەنە عیراقییەكان لەگەڵ لایەنە كوردستانییەكان ئەو پرسە لە بەرژەوەندی هەڵەبجەییەكان كۆتایی پێبهێنن.

تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكانی سەرۆكی یەكێتی لەگەڵ سەركردەی لایەنە عیراقییەكان و باڵیۆزی وڵاتان هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت بوو، لەوبارەیەشەوە سەرۆك بافڵ رایگەیاند: "هێرشەكان بۆسەر خاكی هەرێم بەزاندنی سەروەری خاك و ئاسمانی عیراقە و پێویستە هەموو لایەك یەكدەنگ بن و رێگربن لە دووبارە نەبوونەوەی ئەو هێرشانە، هەروەها داوای لەباڵیۆزانی فەرەنساو بەریتانیا كرد وەك ڕابردوو پشتیوانی گەلی عیراق بن".

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەوڵەكانی بۆ عیراقێكی سەقامگیر و ئارام بۆ گەلی عیراق بە گشتی و رەواندنەوەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا لە چەند رۆژی رابردوودا چەندین كۆبوونەوەی گرنگ و سەركەوتووی لەگەڵ سەركردەی لایەنەكان و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق و باڵیۆزی وڵاتان لە بەغدا ئەنجامدا.


PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket