riklam

نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن

عیراق 05:45 PM - 2026-07-19
تاوەری کارەبا میدیاکان

تاوەری کارەبا

ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف، پێشنیار دەکات  هاووڵاتیان بۆ ماوەی دوو مانگ  لە  پارەی کارەبا ببەخشرێن، هۆکارەکەشی بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی سەرشانی هاووڵاتیانی پارێزگاکەدەگێڕێتەوە.

 حسێن عیساوی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف، رایگەیاند: لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنەکە،  بە کۆی دەنگ بڕیاردرا کە پێشنیار بۆ ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت، کە هاووڵاتیان لە پارەی کارەبای مانگی حەوت و هەشت ببەخشرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد: هۆکاری بڕیارەکە بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی سەرشانی هاووڵاتیانی نەجەفە و دەمانەوێت ئاسانکاریان بۆ بکەین.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی 15ی7ی2026، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، ماوەی 50 رۆژی بۆ هاووڵاتیان دیاریکرد، کە پێویستە لەو ماوەیەدا پارەی کارەبا بدەن، بە پێچەوانەوە کارەباکەیان دەبڕدرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket