riklam

چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران

کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19
چوار تۆمەتبارەکە راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان

چوار تۆمەتبارەکە

پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی چوار ژنی تۆمەتباری راگەیاندن، کە کەلوپەلی جوانکارییان لە دوکانەکان دزیوەو لەبەردەم دادوەر دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە.

پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: چوار ژن بە تۆمەتی دزینی بڕێکی زۆر لە کەلوپەلی جوانکاری لە دوکانێکی شاری کەلار دەستگیر کران.

راشێگەیاند: دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان دوای سکاڵای خاوەن دوکانەکە و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی مەیدانی و کۆکردنەوەی بەڵگەکان هات.

ئاماژە بەوەش کراوە: تۆمەتباران لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و بەپێی ماددەی ٤٤٣ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket